خانمە گۆرانیبێژ ناودارى پۆپى كوردى "هێڵی لۆڤ"، له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، چه‌ند پارچه ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌تى به‌خۆیى له‌ناو كهشتیهكى ژواندا له دوبه‌ى كه‌سێك سوپرایزى بۆ ده‌كات و ئه‌ویش به ڤیدیۆ سه‌ماى ناو كه‌شتیه‌كه‌ى خۆیى بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ڵام تاكو ئێسته ناوى كه‌سه‌كه‌ى نه‌دركاندووه، جلهكانیشى بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى.
هه‌وادارانى پرسیارى ئه‌وه‌یان لێ كردووه ئاخۆ كێ ئه‌م سوپاریزهى بۆ كردووه و بۆ ئه‌وه‌نده دڵى خۆشه و به جۆشه‌وه سه‌ماى ورووژێنه‌رانه دەكات و شوێنه هه‌ستیاره‌كانى ده‌جووڵێنێت.
ھێڵی لۆڤ لە دەرکەوتنێکی شاھانهیهكهدا لەسەر یەختێکی تایبەت بە کۆمپانیایەکی گەورە سوپرازی بۆ کرا بە بۆنەی ڕۆژی لە دایک بوونی، ھەروەھا ھێلی لۆڤ لە ئینستاگرامەکەی خۆی نوسیوویەتی کە مانگی داھاتوو پڕۆژەیەکی ھاوبەشیان دەبێت لەگەڵ کۆمپانیاکە.
هێلین عەبدوڵا، ناسراو بە ھێلی لۆڤ لەدایکبووی 16ی تشرینی یەکەمی 1988 لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری ناودارى کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لە ساڵی 2013 بەهۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، لە ساڵی 2014 لە فیلمی (Mardan) دەركەوت، هێلین ئێسته لە لۆس ئانجلوس لە ئەمه‌ریکا دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا سەنتەرێكی جوانكاری تایبەت بە خانمانی لە شاری هەولێر كردەوە و لەسەر ئەم بابەتە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا و دەوترا لەم دۆخەی ئێسته كوردستان تێی كەوتووە و ته‌نگژه‌ی داراییە كاتی ئەوە نییە لەم جۆرە شوێنانە بكرێتەوە و به پاره‌ى كێ توانیوویه‌تى ئه‌م كاره بكات.