لەم كاتانەدا هەرگیز سەرجێی مەكەن

:: PM:11:04:27/11/2018 ‌

بۆ ئەوەی بە شێوازێكی تەندروستانە سەرجێی بكرێت، پێویستە بزانین كە لە هەندێك كاتدا دەبێت خۆتی لێ بەدوور بگریت، ئەوەیش لەبەر تەندروستی جەستەیی و دروونی خۆت و هاوسەرەكەت.

شارەزایان ڕای دەگەیەنن كە لەبەر هۆكاری تەندروستی یان دەروونی پێویستە لەم كاتانەی خوارەوەدا خۆت بەدوور بگریت لە سەرجێیكردن:

یەكەم/ كاتێك كە نەخۆشیت هەبووە لە دەزگای میزەڕۆ و هێشتا بە تەواوەتی چاك نەبوویتەوە، كاتێك لە حاڵەتی چاكبوونەیت لە نەخۆشی لە دەزگای میزەڕۆدا، پێویستە كۆرسی وەرگرتنی دەرمانی دژە بەكتریا تەواو بكەیت و لانی كەم دوو حەفتە چاوەڕێ بكەیت لەدوای نەمانی نیشانەكانی نەخۆشییەكە.

دووەم/ سەرجێیكردن لەكاتی سكپڕیدا ئاساییە، بەڵام دەبێت لە هەندێك حاڵەت لەبەر چاو بگریت، پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن بە شێوەیەكی گشتی ئاساییە لەكاتی سكپڕیدا سەرجێی بكرێت، بەڵام هەنێك حاڵەت هەن كە كەسەكە پێویستە لەبەرچاوی بگرێت، بۆ نموونە گەر پێشتر منداڵی پێشوەختەی بووە، بۆیە وا پێویستە كەسەكە ئامۆژگاری لە پزیشك وەربگرێت تا ئاگادار بێت لەو حاڵەتانە پاشان سەرجێی بكات.

سێیەم/ گەر ماوەیەكی زۆر تێ نەپەڕیوە بەسەر منداڵبوونەكەت، پێویستە كەمێك چاوەڕێ بكەیت، هەرچەندە كاتێكی دیاریكراو نییە تا دەستنیشانی بكات لەدوای چەندێك لە منداڵبوون سەرجێی بكەیت، بەڵام پێشنیاز دەكرێت چوار بۆ شەش حەفتە چاوەڕوان بكرێت بۆ ئەوەی دووچاری گرفت نەبیتەوە و پرۆسەی چاكبوونەوەكەت تێك نەچێت.

وشە/ محەمەد شابان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل