زۆربه‌ى كات وا ده‌زانین كێشه‌ى
لاوازى سێكسى ته‌نیا كێشه‌ى ده‌روونى و بۆن ناخۆشى و خیانه‌ت و چه‌ندان شتى تره كه له‌وانه‌یه به مێشكمان دابێت، به‌ڵام له ڕاستیدا زانست ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه كه كاتێك ژنان هه‌ست به ساردى سێسكى خۆیان كرد به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو ئه‌وه بزانه هۆكارى جوڵان و تێكچوونى هۆرمۆنه‌كانته، ئه‌مه‌یش به هۆى ئه‌م خواردنانه‌ى خواره‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه كردووه كه ئارەزووی سێکسیت نەماوە و نا‌توانیت وەک جاران لەگەڵ هاوسەرەکەت پێوەندی سێکسیت بەردەوام بێت، ئەمەكێشه‌یه‌كى زۆر گەورە نییه و ته‌نیا پێویستى به دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌م خۆراكانه‌ى خواره‌وه:
1. شوکوڵاتە و شیرنه‌مه‌نى خراپ/ هۆکارێکە بۆ كه‌مبوونى توانای سێکسی له‌لاى ژنان، چونکە شیرنییه‌كانیان مادەی کزانتینی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی تستوستیرون و زیان دەگەیەنێت بە توانا سێکسیەکانى ژنان و پیاوانیش زۆربه‌ى جار.
2. گەنمەشامی/ ئەو گەنمە شامیانەی لەڕێگەی مایکرۆوەیفەوە دروست دەکرێت بڕێکی زۆر ترشی تێدایە و کاردەکاتە سەر توانای سێکسی و وا ده‌كات توانات بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى نه‌هێڵێت.
3. نەعنا/ بەهۆی بوونى مادەی مەنسوولەوە ئاستی هۆڕمۆنی تستوستیرون دادەبەزێت و ئارەزووی سێکسی ژنان لەناودەبات.
4. خواردنەوە گازیەکان/ بەهۆی بوونی مادەی ئیسپرتامەوە کاریگەری نه‌رێنى لەسەر ئاستی سیروتونین هەیە کە ڕۆڵێکی زۆری هەیە لەسەر پاراستنی ئاستی ئارەزووە سێکسییەکان و كه‌مكردنه‌وه‌یان.
5. هەمبەرگر/ ئاستی هۆڕمۆنەکان تێکدەدات و دەبێتەهۆی نەمانی ئارەزووی سێکسی.
6. پەنیر و ماست و پێکهاتەکانی تری شیر/ بڕێکی زۆر هۆڕمۆنى دەستکردیان تێدایە و دەبێتە هۆی تێکدانی بەرهەمی هۆڕمۆنی سرووشتی لە پیاو و ژنان دا.
7. پاقلەی سۆیا/ ئاستی هۆڕمۆنی تستوستیرون دادەبەزێنێت و زیان بە توانا سێکسییەکان دەگەیەنێت.
8. قاوە/ لە پێش ئەنجامدانی پێوەندی سێکسی مەیخۆرەوە، چونکە توانا سێکسیەکانت لەناودەبات بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ.
بیهێنه‌وه پێش چاوى خۆت كه كێشەی لاوازی توانای سێكسی یەكێكە لەو حاڵەتانەی ملیۆنان كەس لە دنیادا بە دەستییەوە دەناڵێنن و ئەمەیش هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی چەندان خێزان و دەبێتە هۆی خەمۆكی و بێزاری بەردەوام لەو كەسەی ئەم حاڵەتەی تیادا دەردەكەوێت، لاوازی توانای سێكسی لە پیاواندا بابەتێكی ئاسایی نیە و له ژناندا ده‌بێته هۆكارى كیشه‌ى گه‌وره‌تر.