به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی زانایه‌كی گه‌ردوونناسی ناسا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه و بڕوای وایه بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان به گوێزه‌ره‌وه‌ی "UFO" هاتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
ماڵپه‌ڕی "
foxnews" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له قسه‌ی زانایه‌كی بوونه‌وه‌ر ناسی ده‌كات و ئاماژه‌ی به قسه‌كانی داوه، زانایه‌كی گه‌ردوونناسی ناسا به‌ناوی "سلڤانۆ پ. كۆلۆمبانۆ" توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه بوونه‌وه‌ری ئاسمانی هاتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی و چه‌ندان شوێنه‌واریان جی هێشتووه، به‌شێكیان له‌لایه‌ن كامێرای تایبه‌تی ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناساشهوه گیراون.
ئه‌م زانایه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "فۆكس نیوز" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بوونه‌وه‌رانه چه‌ند جێگه و شوێنه‌واریان جێ هێشتووه له دوای خۆیان ئه‌مه‌یش وای كردووه و ده‌توانین بڵێین ئه‌و بوونهوارانهی كه چه‌ندان ساڵه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین سه‌ردانی زه‌ویان كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ دنیای ئێمه به‌تایبه‌تی كه وه‌ك گه‌ردوونناس كارده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه دڵنیاییهكمان بۆ دروست ده‌كات كه ئه‌م بوونه‌وه‌رانه له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌ویدا بوونیان هه‌یه.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.