دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك، بڕیاره به‌منزیكانه ژنه گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر "ناسلی"، بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی هونه‌ریی و چه‌ند كلیپێكی ورووژێنه‌ر بڵاو بكاته‌وه.
ناسلی شالی گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له میدیاكان ون بوو و هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، بڕیاره به‌منزیكانه بگه‌ڕێته‌وه و چه‌ند كلیپێك بڵاو بكاته‌وه كه وه‌ك خۆی پێ ناساندووه، كلیپی ورووژێنه‌ر و جیاواز ده‌بن.
ستایلی گۆرانیگوتن و كلیپی ناسلی به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه سڵ له هیچ جۆره تێكستی گۆرانی و پۆشینی جلوبه‌رگێك له كلیپه‌كانیدا ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌ناو كورددا جیاواز بێت و ناوبانگێكی زۆری هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م هونه‌رمه‌نده به "وشه"ی گوت: ناسلی وه‌ك له‌سه‌ری ڕاهاتووه، ئه‌مجاره‌ش به كلیپ و تێكستی له‌و شێوازه ورووژێنه‌رانه دێته‌وه ناو هونه‌ری كوردی و خزمه‌تێك به هونه‌ر ده‌كات، ئاوازی گۆرانییه‌كانیشی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازداهری كورد بۆی داناوه.
ناسلی له ساڵی 1989 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كوردستانی جێهێشتووه و ئێسته له سوید نیشته‌جێیه، ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد و كاری بۆ ئه‌لبوومێكی گۆرانی كرد به‌ناوی "Black & White" و خاوه‌ن چه‌ند كلیپێكی گۆرانییه.