فۆتۆگرافه‌رێكی ناسراوی دانیماركیی، وێنه و ڤیدیۆی خۆی و كچێكی له‌سه‌ر به‌رزترین لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر بڵاو كرده‌وه، تێیدا به ئاشكرا پێشانی ده‌دات كه ڕووتن و سێكس ده‌كه‌ن.
ئه‌ندریاس هڤید فۆتۆگرافه‌رێكی گه‌نجی دانیماركییه، به‌مدواییه گه‌شتێكی بۆ میسر كرد و له شاری جیزه لای هه‌ڕه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی میسر ده‌یان وێنه و ڤیدیۆی بڵاو كرده‌وه.
وێنه و ڤیدیۆی خۆی و كچێكی ڕووتی بڵاو كرده‌وه كه بۆ سه‌ر به‌رزترین لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر ده‌چن و له‌وێ خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، ته‌واوی وێنه و ڤیدیۆكانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شی پێشان داوه كه له‌و شوێنه‌دا سێكس له‌گه‌ڵ كچه نهناسراوهكهدا ده‌كات.
ئه‌م وێنه و ڤیدیۆیانه له‌لایه‌ن ئینستاگرام و یوتیوبه‌وه سانسۆر كران، به‌شێكیان له لایه‌ن خاوه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه سڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ڤیدیۆیه له یوتیوب ماوه، كه به‌سه‌ر لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه ده‌كه‌ون و خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه.
حكوومه‌تی میسر ئه‌م هه‌واڵه‌ی زۆر به قوڕسی وه‌رگرتووه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی چر له‌و بابه‌ته كردووه، چونكه ئه‌مه به‌وپه‌ڕی بێڕێزی به‌رانبه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت، چونكه ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه له كولتووری میسر دوورن، له كاتێكدا به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتووانی وڵاته‌كه سه‌ر به ئاینی ئیسلامن و ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ش له ئاینه‌كه‌دا ڕێ پێنه‌دراوه.