"جوان به‌درخان" كه یه‌كێكه له خانمه دیزاینه‌ره ده‌ست ڕه‌نگینه‌كانى كورد، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێكانی، سیمایه‌كی جیاوازی به جلی كوردی به‌خشیوه و داواكارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌ن.
جوان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"دا گوتی: به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌وه، كارم بۆ دیزاینی نوێی جلوبه‌رگی كوردی كردووه، به‌م نزیكانه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان و له هه‌ولێر و سلێمانی جله‌كانم نمایش ده‌كه‌م.
زیاتر گوتی: جله‌كانم به شێوازی فۆلكلۆر دیزاین كردووه، هه‌ر بۆیه سه‌رنجم خستووه‌ته سه‌ر قوماشی فۆلكلۆریی و چه‌ند ڕه‌نگێك كه له زه‌مانی زوودا به‌كار هاتوون و ئێسته‌ش له هه‌ندێك شوێن وه‌ك ڕایه‌خ به‌كار دێن، كه‌چی من كردوومه به سه‌ڵته‌ی جلی كوردی خانمان.
له دیزاینه‌كانی پێشوویدا، جوان هه‌وری و جامانه‌ی به‌كار هێناوه، جلی كوردی پیاوان و ژنانی پێ دیزاین كردووه، كاتێكیش له هه‌فته نمایشی كوردستاندا نمایشی كرد، ده‌ستخۆشییه‌كی زۆر له كاره‌كانی كران.
جوان دیزاینه‌رێكی شاره‌زای خه‌ڵكی سلێمانییه، ئێسته له نه‌رویج ده‌ژی، ئیشی ئه‌و دیزاین و دوورینی جلوبه‌رگی فۆلكلۆر و كوردییه، ئێسته‌ش خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی وێنه‌یه، كه تێیدا جلوبه‌رگی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی پشان داوه.
هه‌ولێر /شاخه‌وان شێخانى