كاتێك مێژوونووسان قسه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كه‌ن، زۆربه‌ى كات ئاماژه بۆ تیرۆریسته ئورده‌نییه‌كه ده‌كه‌ن كه به ئه‌بو موسعه‌بى زه‌رقاوى ناسرابوو، زه‌رقاوى دواى رووخانى رژێمى عێراق له‌ساڵى 2003 رێكخراوێكى تیرۆریستى له عێراق دامه‌زراند، به‌ڵام كه‌سى سه‌ره‌كى له ده‌ركه‌وتنى توندترین رێكخراوى تیرۆریستى هه‌میشه له رووناكى دوور بووه.
داعش له رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌وه ده‌ركه‌وت، سه‌ره‌تا ناوى "داع" بوو واته ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق، زه‌رقاوى پیلانگێرییه‌كى دۆزه‌خیانه‌ى دانا له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ له نێوان سوننه و شیعه‌ى عێراق، بۆئه‌وه‌ى دواى ئه‌م جه‌نگه به توانى" ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت" دابنێت.
ئه‌وه‌ى زه‌رقاوى تیرۆریست به‌ر له كوژرانى له 2006 خه‌ونى پێوه ده‌بینى، دواتر له ساڵى 2014 به‌دى هات كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش توانى ناوچه‌یه‌كى فراوان له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى سووریا بگرێت.
گۆڤارى" ئه‌تله‌نتیك"ى ئه‌مه‌ریكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تیرۆریستێكى عێراقى به ناوى " عه‌بدولره‌حمان قازوولى" ناسراو به ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى زیاتر له هه‌موو كه‌سێك پیلانى بۆ دامه‌زراندنى گێڕاوه، چه‌ندان ساڵ به‌ر له‌وه‌ى له ئادار/ مارسى 2016 بكوژرێت.
گۆڤاره‌كه هه‌ندێك له‌باره‌ى ئه‌نبارییه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و خه‌ڵكى مووسڵ بووه، ئه‌گه‌ر به ئه‌بوموسعه‌بى زه‌رقاوى به‌راورد بكرێت، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كى زیاتر ومه‌ودا درێژترى به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه هه‌بووه، كوڕه‌كه‌شى به‌ناوى عه‌بدوڵا له یاداشته‌كانى چه‌ند لایه‌نێكى سه‌یرى له باره‌ى هه‌ژموونى باوكى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
گۆڤاره ئه‌مه‌رییكه له باره‌ى یاداشته‌كانه‌وه ده‌ڵێَ له 93 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، بۆ ئه‌وه دانراوه تا وه‌ك په‌یڕه‌وى ناوخۆى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌كاربهێنرێت، دواتر له راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئینجا له سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، كوڕى ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى گوتویه‌تى له‌گه‌ڵ باوكى بۆ ماوه‌ى 16 ساڵ به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى رێكخراوێكى تیرۆریستى كاریان كردووه.
دواتریش له ساڵانى 2014 تا 2015 ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى وانه‌ى گوتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له تیرۆریستانى سووریا باسیان له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و قسانه كردووه، كه ئه‌نبارى بۆى كردوون، بۆیه گۆڤاره ئه‌مه‌رییكه‌كه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى كه زه‌رقاوى به ئه‌نبارى كاریگه‌ر بووه نه‌وه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌و تیرۆریسته له‌ساڵى 1959 له مووسڵ له دایكبووه، دواتر له ساڵى 1982 به‌شى خوێندنى ئیسلامى له زانكۆى به‌غدا ته‌واو كردووه ودواى ته‌واوكردنى زانكۆش بۆماوه‌ى حه‌وت ساڵ ده‌بێته سه‌رباز وبه‌شدارى جه‌نگى عێراق وئێرانى كردووه.
به‌پێى ئه‌م زانییاریانه ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى توانیویه‌تى دوو بابه‌ت تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكات كه بۆ په‌روه‌رده‌بوونى هه‌ر كه‌سێكى توندڕه‌وى ئیسلامى وتیرۆریست پێویسته، یه‌كه‌میان خوێندنى ئیسلامییه و دووه‌میان ئه‌زموونى سه‌ربازییه.
دواى ته‌واوكردنى سه‌ربازى، ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى له شاردێیه‌كى بچووك ده‌بێته مامۆستاى ئایین، یه‌كه‌م كارى تیرۆریستى ئه‌م پیاوه له‌م كاته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و یه‌كه‌م كرده‌ى تیرۆریستیش له‌دژى قه‌ره‌جه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌سه‌رهاته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له‌م شاره‌دێیه‌ى كه تێیدا مامۆستایه پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌یه‌وێ ئاهه‌نگێك ساز بكات و بۆ سه‌ماكردنیش قه‌ره‌جه‌كان ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى له‌دژییان ده‌وه‌ستێته‌وه و سه‌ما به حه‌رام ده‌زانێت، ئه‌و كاته خوازیارى ئه‌وه بووه چه‌كێكى هه‌بێت، به‌ڵام نه‌یبووه، بۆیه له‌برى ئه‌مه هه‌وڵ ده‌دات خێوه‌تی قه‌ره‌جه‌كان بسووتێنێ.
له ناوه‌ڕاستى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بۆ ته‌له‌عفه‌ر ره‌وانه ده‌كرێت و له‌وێش ماوه‌یه‌ك مامۆستا و دواتر وتارخوێنى مزگه‌وت ده‌بێت و له‌دژى شیعه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.
10 ساڵ له رێى رێكخراوێكى توندڕه‌وى ئیسلامى كوردییه‌وه، ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى كاسێت و بڵاوكراوه‌ى توندڕه‌وه‌كانى ئه‌فغانستان و چیچانى پێ ده‌گات. له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى پێوه‌ندى به سێ تیرۆریست ده‌كات كه ده‌بنه وه‌ك سێ هێماى زه‌قى تیرۆر ناسراون.
گۆڤاره ئه‌مه‌رییكه‌یه‌كه ده‌ڵێ" یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه له مووسڵ كوژران و دووانه‌كه‌ى تریش بوون به‌سه‌ركرده‌ى تیرۆریستى داعش".
له‌باره‌ى پێوه‌ندى نێوان ئه‌نبارى و ئه‌بو موسعه‌بى زه‌رقاوى، گۆڤاره ئه‌مه‌رییكه‌كه ده‌ڵێ "له ساڵى 2002 ئه‌بو موسعه‌بى له به‌غدا بینیوه".
دواى رووخانى رژێمى به‌عسیش له عێراق و هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، ئه‌بوعه‌لى ئه‌نبارى ده‌ست به‌كاره تیرۆریستیه‌كانى ده‌كات و له ته‌له‌عفه‌ر چه‌ندان كرده‌ى تیرۆریستى دژ به هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات.
له كاتى دامه‌زراندنى داعش‌یش وه‌ك كه‌سى دووه‌مى رێكخراوه‌كه ده‌ناسرێت، هه‌رچه‌نده به بڕواى گۆڤاره ئه‌مه‌رییكه‌كه ئه‌و تیرۆریسته خاوه‌نى بیرۆكه و دامه‌زرێنه‌رى یه‌كه‌مى داعش بووه.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ساڵى 2014 به‌شێكى زۆر له عێراق و سووریاى داگیركرد، به‌هۆى كاره تیرۆریستیه‌كانى ملیۆنان كه‌س ئاواره‌بوون و سه‌دان هه‌زار كه‌سیش كوژران ئه‌مه جیا له زیانه ماددییه‌كان كه به‌سه‌دان ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، هه‌ر بۆیه به دره‌نده‌ترین رێكخراوى تیرۆریستى داده‌نرێت له مێژوودا.