كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2019 كار له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی ده‌كات له‌ڕووی دیزاینی بۆدییه‌وه كه ئه‌وه‌یش ئۆتۆمبێلی جێتایه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2019 كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی "جێتا" ده‌كات له‌ڕووی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی و دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكانێكی زۆر داواكاریان له‌سه‌ربێت، جگه له‌وه‌یش به‌راورد مۆدێله كۆنه‌كانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه كه ده‌گاته هێزی 147 ئه‌سپ.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیابوو.