وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد مووچه‌ى مانگى 10 و 11 و 12 پاشكه‌وت ناكرێت و پێدانى مووچه‌یش له‌كاتى خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ـى كانوونى یه‌كه‌م، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاى گه‌یاند، چاوه‌ڕوانى یاساى چاكسازى ده‌كه‌ین له په‌رله‌مانى كوردستان تاوه‌كو شێوازى پاشكه‌وتى مووچه نه‌مێنێت و كاتى دانه‌وه‌ى پاشكه‌وتى مووچه‌یش دیارى بكرێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان.
حه‌ملان ئاشكراى كرد، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق به‌رده‌وامین تاوه‌كو پاره بنێرێت و ئێمه‌یش دابه‌شى بكه‌ین و ئێسته‌یش پێویستمان به‌وه هه‌یه 150 ملیار دینار بدرێت تاوه‌كو به‌بێ پاشكه‌وت مووچه بدرێت، هه‌روه‌ها مووچه‌ى مانگى 10 و 11 و 12 پاشكه‌وت ناكرێت و پێدانى مووچه‌یش له‌كاتى خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ى دا، پێدانى مووچه هیچ پێوه‌ندى به‌وه نییه هه‌رێمى كوردستان نه‌وت ڕاده‌ستى عێراق بكات به‌ڵكو پێدانى مووچه ئیلیتزامى حكوومیه، بۆیه له ساڵى داهاتوو هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى داراییه‌وه هه‌نگاوى باش ده‌نێت و له‌و نه‌وته‌شى عێراق ئێسته له بۆڕى نه‌وتى كوردستان هه‌نارده‌ى ده‌كات هه‌رێمى كوردستان پێویسته شایسته دارایى خۆى وه‌ربگرێت
چاوه‌ڕێی زانیاری بن..