ئایا تا 2030 پێنج زه‌به‌لاحه ئابوورییه‌كه‌ی دنیا /ئه‌مه‌ریكا و چین و هیند و ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا/ به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر ئابووری دنیا و له شوێن و پێگه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه، یان وڵاتانی تر سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ریان و ئه‌وان ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كه‌ن؟
چین به كرده‌یی له ڕووی خۆبژێوی و پشت به‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكای تێپه‌ڕاندووه، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له بنه‌مایه‌كی هێزی گه‌شه‌ی ئابووری و پێوانه‌كردنی وڵاته‌كه به به‌هێزترین ئابووری له دنیا، چونكه تاكه پێوه‌ر بۆ به‌هێزترین ئابووری دنیا هه‌ر بوونی پاره‌یه‌كی زۆر نییه، به‌ڵكوو له زۆر ڕه‌هه‌ند بواره‌وه‌یه، بۆیه چین هه‌رچه‌نده له‌م بنه‌مایه پێش ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی تر تا ئێسته‌یش هه‌ژاره، بۆیه تا ئێسته‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین هێزی ئابوورییه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
ئه‌مه‌ریكا چانسێكی كه‌می هه‌یه له مانه‌وه له هه‌ڕه‌می
به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی دنیا، ئێسته ده‌ستیان كردووه به گۆڕینی دروستكردن بۆ خزمه‌تگوزاری، جیا له‌وه‌یش پشت به‌ستنی به هاورده‌كردن كه‌م كردووه، ناجێگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بازاڕی وزه‌ی دنیا گرفتی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌م دوو كێشه‌یه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه زۆر نه‌بووه، به‌گشتی پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا به هه‌مو دۆخه ناله‌باره‌كه‌یه‌وه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مین بمێنێته‌وه بۆ 2030 هه‌روه‌ها چینیش له ڕیزبه‌ندی پێنج وڵاته زلهێزه‌كه‌ی ئابووری دنیا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌مه‌ریكا ناكه‌وێته‌وه، چونكه سیستمی بانكی چین تا ئێسته‌یش كێشه‌ی زۆره و دامه‌زراوه‌كانی دراو و دارایی زۆر شاراوه‌ن و پێویستی به دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی بودجه و دراو و چه‌كی بانكی و سیسته‌می بانكی هه‌یه.
به‌گشتی چین له 2030 وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووری له دنیا ده‌مێنێته‌وه و یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێ و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مانه‌وه‌یشی له‌و پێگه‌یه ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و زیاتر ده‌هاوێژێ بۆ ئه‌وه‌ی پێش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام پشت به‌ستنی به داهاتی مام ناوه‌ند گورزی گه‌وره‌ی لێ ده‌وه‌شێنێ، بۆیه له 2030 له‌جیاتی دووه‌م گه‌وره ئابووری دنیا له‌وانه‌یه كێبه‌ركێ له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌م یان پێنجه‌م بكات.
هیندستان دۆخی ئابووری له چین و ئه‌مه‌ریكا باشتره كه له ڕیزبه‌ندی سێیه‌مدایه ئێسته، به‌ڵام ئه‌و وڵاته پێویستی به گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌ییه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕیزبه‌ندی پێنج وڵاته‌كه بمێنێته‌وه، هیندستان وڵاتێكه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی گه‌نجه، به‌ڵام پێویستی به ژێرخانێكی ته‌واو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌وره‌ترین ئابووری چه‌رخی بیست و یه‌كه‌م، هیند تا ئێسته هیچ قه‌رزێكی له‌سه‌ر نییه و كورتهێنانی له بودجه نییه و جیا له‌وه‌یش گه‌شه‌ی ئابووری له زۆربه‌ی وڵاته‌كان زیاتره، به‌ڵام سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتووی نییه له‌گه‌ڵ زۆر كێشه‌ی تر، ته‌نیا پێویستی به چاكسازی و گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی كه‌رتی ئابوورییه تا بگه‌ڕێته‌وه دۆخێكی زۆر له‌وه ئێسته به‌هێزتر.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن كه ئێسته دوو له پێنج وڵاته زلهێزه‌كه‌ن، به‌رانبه‌ر به ڕووسیا و به‌ڕازیل و ئه‌نده‌نووسیا ئابوورییه‌كه‌یان لاواز ده‌بێ هه‌روه‌ها مه‌كسیكیش ده‌بێته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز و ئه‌و وڵاتانه له‌یه‌كتره‌وه نزیك ده‌بنه‌وه، ژاپۆن له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌دایه و ڕه‌نگه تووشی نه‌خۆشی و په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری و مرۆیی بێ، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستی كار و منداڵ نه‌خستنه‌وه و پیربوونی خه‌ڵكی وڵاته‌كه، جیا له‌وه‌یش حكوومه‌تی وڵات قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی دوو ده‌یه‌ی تریش ئه‌سته‌مه ژاپۆن له ڕیزبه‌ندی پێنج وڵاته‌كه به‌هێزه بێته ده‌ره‌وه.
ئه‌ڵمانیا ئابوورییه‌كه‌ی قووڵبووه‌ته‌وه له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا و گه‌یشتووه‌ته خاڵی خۆبژێوی، بۆیه ئابووری ئه‌ڵمانیا وه‌ك ئابوورییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی دنیا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێتی ئه‌وروپایش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، جیا له‌وه‌یش ساڵانه به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری 2% ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش و گونجاوه، بۆیه ئه‌ڵمانیا به خێرایی نا، به‌ڵام به هه‌نگاوی ورد و به‌هێزه‌وه ڕۆژ دوای ڕۆژ ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سو‌و و رسومانی هه‌ژماری بانكییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌بێ سووی هه‌ژماره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌ڵمانیا زیانی زۆر ده‌كات و زیان به ئابوورییه‌كه‌ی ده‌گات.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌نده‌نووسیا پێش هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و به‌رازیل بكه‌وێته‌وه و زۆر نزیكیش ده‌بێته‌وه له پێشكه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیاش دا، كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو گه‌نجی هه‌یه و له ڕووی جیوگرافیاوه‌یش كه‌وتووه‌ته نێوان چین و هیند و ئوسترالیا و سوود له گه‌شه‌ی هه‌رسێ وڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت.
مه‌كسیك له هه‌ندێ پێوه‌ری به‌هێزی ئابووری دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ئابوورییه له دنیا له ڕووی بازرگانی به تایبه‌تی، به‌ڵام پێویستی به چاودێری و ڕێكخستنه‌وه هه‌یه و ئێسته‌یش هاوشانی ڕووسیا و به‌ڕازیله، هاوكات بۆ 2030 ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، ڕووسیا به‌مشێوه‌یه په‌راوێز و گه‌مارۆ بدرێ ئابووری دوا ده‌كه‌وێ، به‌رازیلیش به به‌رده‌وامی ئاڵۆزی سیاسی ئابوورییه‌كه‌ی ڕوو له خراپی ده‌كات.