مه‌لا به‌ختیار سلێمانى جێده‌هێڵێ.. كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌ته‌قێته‌وه
كێشه و ناكۆكییه‌كانى نێوان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌هۆى چڕبوونه‌وه‌ى كێشه‌كانیش له نێوان بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى چه‌ند جارێك مه‌لا به‌ختیار سلێمانى جێهێشتووه و چووه‌ته شارۆكه‌ى خانه‌قین.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ سلێمانى چه‌ند جارێك مه‌لا به‌ختیار بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كتر نه‌بینن سه‌ردانى خانه‌قینى كردووه، به‌جۆرێك ئه‌و كاتانه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له سلێمانى بێت مه‌لا به‌ختیار له‌و شاره نامێنێت. هاوكات له‌دواى دیاركردنى سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كێشه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و مه‌لا به‌ختیار زیاتر بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو یه‌كێتى زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، دواى چڕبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان چه‌ند جارێك هه‌وڵ دراوه كێشه‌ى مه‌لا به‌ختیار له‌ناو یه‌كێتى چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، مه‌لا به‌ختیار ناڕازییه له دۆخى ئێسته‌ى ناو یه‌كێتى و ده‌ستیشى له هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵگرتووه و به‌شدارى هیچ لیژنه‌یه‌ك ناكات، بۆیه نایه‌وێ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانى بكات.
لاى خۆیه‌وه سه‌روه‌ر عه‌لی چالاكوانى مه‌ده‌نی و نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خانه‌قین بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، خانه‌قینییه‌كان و به‌شێكى زۆر له یه‌كێتی نیگه‌رانن له‌وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، چونكه پێیان وایه ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌رگرتنى پۆست گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتى.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم