سۆلاری وەڵامی رۆناڵدۆی دایەوە

:: PM:05:20:11/12/2018 ‌

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەڵامی دوایین لێدوانی ئەستێرەكەی پێشوویان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دایەوە.

سۆلاری بە دەزگاكانی راگەیاندنی گوت: كریستیانۆ یاریزانێكی نموونەییە و مێژوویەكی گەورەشی لە یانەی ریال مەدرید تۆمار كردووە، لەبەر ئەمە من رێزی لێ دەگرم و بەهیچ شێوەیەكیش ناتوانم دادگایی بكەم بەهۆی لێدوانەكانییەوە.

زیاتر گوتی: بێفیزی هەمیشە رەوشتی یانەی ریال مەدرید بووە هەر لەبەر ئەمەیە بۆتە گەورەترین یانە لەسەر ئاستی جیهان و بێشومار ناسناو و جامی بەدەستهێناوە.

رۆناڵدۆ ئەمڕۆ سێشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەتەواوی لەگەڵ سەرجەم یانەكانی ئەوروپا جیاوازە بەتایبەتیش لە رووی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ یاریزانەكانی، لەبەر ئەمە 100% باشترین كاری كردووە كە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە.

ئەم لێدوانەی رۆناڵدۆ بووە هۆی توڕەكردنی بەشێكی زۆری هاندەرانی یانەی ریال مەدرید دوای ئەوەی بۆ ماوەی 9 ساڵ لە ریزی ئەم یانەیەدا یاری كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م