رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئەو سزایەی ئاشكرا كرد كە یانەی بەرشەلۆنە بەسەر ئەستێرە لاوە فڕەنسییەكەی عوسمان دێمبێلێ سەپاندوویەتی بەهۆی دواكەوتنی لە مەشق و راهێنانەكانی پێرێ یەكشەمەوە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە یانەكە لەگەڵ دێمبێلێ رێككەوتووە سزای دارایی بەسەر بسەپێنێ كە زیاتر بێت لە 100 ملیۆن یۆرۆ و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەشی دوو هێندە بەرز دەبێتەوە و یاریزانەكەش ئەمەی قبووڵ كردووە.
كارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنە نەیویستووە سزاكەی دێمبێلێ بە دەزگاكانی راگەیاندن رابگەیەنێ تا كاریگەری دەروونی لەسەر یاریزانەكە دروست نەكات و بەهۆیەشەوە ئاستی یاریكردنی نزم بێتەوە.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: بۆ رۆژی دواتر واتە دووشەم دێمبێلێ بەیانی زوو و سەعاتێك پێش هاتنی یاریزانان لەنێو یاریگەی مەشق و راهێنانەكان ئامادە بووە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە بەشێك لە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بەتایبەتیش گیرارد پیكێ و سێرجیۆ رامۆس و جۆردی ئەلبا تەنیا بۆ خۆشی گاڵتەیان پێ كردووە و زۆریش پێی پێكەنیون.
سەرچاوەكە جەختشی كردەوە كە هەڵسوكەوتەكەی دێمبێلێ تاڕادەیەكی زۆر ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی تووڕە كردووە و هەر ئەویش پێداگیری كردووە كە دەبێت سزایەكی قورس بدرێ تا بەهیچ شێوەیەك ئەو و هیچ یاریزانێكی تری تیپەكە دووبارەی نەكەنەوە.