گۆرانیبێژ عادل هەورامی، دواى ماوه‌یه‌ك له دابڕان به‌هۆى برینداربوونى به ڕووداوى هاتووچۆ، ئه‌مڕۆ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "شنەی شەماڵ"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو کردەوە.
عادل هەورامی له‌سه‌ر به‌هه‌مه نوێیه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: "بەرهەمەکە گۆرانییەکی پێشتری خۆمه کە ساڵی 2000 ئەوکات لە ئەلبوومەکەم بڵاوم کردووەتەوە و ئێسته نوێم کردووەتەوە، پاش ئەوەی لە ڕیکلامێکدا ئاوازی ئەو گۆرانییەم بەکارهێنا پێم‌خۆش بوو گۆرانییەکە نوێ بکەمەوە".
ئاوازی ئەم بەرهەمە لەگەڵ مەروان حەمە خورشید نوێ کراوەتەوە و ئارام سەردار کاری میوزیکی بۆ کردووە، تێکستەکەی زانا حەمە غەریب نووسیویەتی، و کاری وێنەگرتنی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.
عادل ڕەحمان قادر ناسراو بە عادل هەورامی ساڵی 1972 لە دایك بووە، لە ساڵی 1993 دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندان ئەلبوومی گۆرانی و کۆنسێرت و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.