بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌رماى زستان به بیبه‌رى تیژ دانیشتووانى شارۆكه‌یه‌كى چین پێشبڕكێى خواردنى بیبه‌ریان رێكخست له پێشبڕكییهكه كچێك براوه‌ى یه‌كه‌م بوو، چونكه تواناى له یه‌ك خوله‌كدا بیست بیبه‌ر بخوات.
به پێى هه‌واڵێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى دانیشتووانى شارۆكه‌ى "یهچوون" له چین پێشبڕكییهكیان رێكخستووه به ئامانجى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك فێرى ئه‌وه بكه‌ن رووبهڕِووى سه‌رما بكه‌نه‌وه. رێساى پێشبڕكییهكه ئه‌وه‌یه له‌ناو حه‌وزى ئاو گه‌رم به‌شداربووان بیبه‌رى تیژ (توون) ده‌خۆن.
له پێشبڕكییهكه كچێك به ناوى "یى هوان" توانى براوه‌ى یه‌كه‌م بێت دواى ئه‌وه‌ى توانى 20 پارچه بیبه‌رى تیژ بخوات له ماوه‌ى ته‌نیا یه‌ك خولهك، به‌مه‌یش خه‌ڵاتێكى زێڕ‌ینى به‌ده‌ست هێنا و نازناوى" شاژنى بیبه‌ر"ى پێ به‌خشرا.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بیبه‌رى تیژ كۆمه‌ڵێك سوودى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه، له‌وانه چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى سییه‌كان ودابهزاندنى كێشه، به‌تایبه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و پهتایانهى كه مرۆڤ به‌هۆى سه‌رماوه تووشى ده‌بێت.