مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ

:: PM:08:58:11/12/2018 ‌
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ى چوارشه‌م مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێ.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، سبەی چوار شەم 12ی کانوونی یەکەم وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكات.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى له‌وه‌ كرده‌وه‌ 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران  دابه‌ش ده‌كرێت و چیتر مووچه‌ پاشه‌كه‌وت ناكرێ.

كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 725 ملیار دینارە كە 317 ملیاری حكوومەتی عێراق دەیدات و 378 ملیار دیناریشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانى هه‌رێمى كوردستان دابینی دەكات، مانگانەیش ئەمەریكا 24 ملیار دینار ڕاستەوخۆ وەك مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم