له‌ده‌ستدانى قژ یان هه‌ڵوه‌رینى قژ و رووتانه‌وه‌ى زیاتر به حاڵه‌تێكى بۆ ماوه‌ى داده‌نرێت، پێوه‌ندى هه‌یه به گۆرینى هۆرمۆنه‌كان و به‌كارهێنانى ده‌رمان و هه‌ندێك حاڵه‌تى پزیشكى تر كه ده‌بنه هۆى ههڵوهینى قژ و رووتانه‌وه‌ى به‌تایبه‌تى له رهگهرزى نێردا.
ناهاوسه‌نگى هۆرمۆنه‌كان زۆر كات له ماوه‌ى دووگیانى و له دایكبوونى كۆرپه‌له‌دا رووده‌دات یان سوورى مانگانه و هه‌ڵوه‌رینى قژ له‌و كه‌سانه‌دا رووده‌دات كه ده‌رمانى هه‌وكردنى جوومگه و به‌رزى په‌ستانى خوێن، نه‌خۆشى دڵ و شێرپه‌نجه ده‌خۆن یان زۆر به‌كارهێنانى ڤیتامین ئه‌ى.
لێره‌دا باس له‌و رێیانه ده‌كه‌ین كه پێویستن بۆ گه‌شه‌كردنى قژ.
یه‌كه‌م: گیراوه‌ى هێلكه، هێلكه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ گه‌شه‌كردنى قژ، به‌گوێره‌ى چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان، هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى پرۆتین و كانزاكان وه‌كو ئایۆدین، فۆسفۆر، گۆگرد و ئاسن و زینك كه یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى قژ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها سپێنه‌ى هێلكه پێویسته له زهردێنهكهى جیا بكرێته‌وه پاشان كه‌وچكێك زه‌یتى زه‌یتون و هه‌نگوینى بۆ زیاد بكرێت بۆ سپێنه‌ى هێلكه‌كه دواتر بۆ ماوه‌ى 20 خولهك به قژه‌وه بمێنێته‌وه پاشان به‌ئاو شامپۆ بشۆردرێت ده‌توانرێت هه‌فته‌ى دوجار به‌كار بهێنرێت.
دووه‌م: مۆز، یه‌كێكى ترله‌و پێكهاتانه‌ى یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى قژ ده‌ده‌ن مۆزه به‌بێ توێكڵ. ته‌نیا پێویستت به‌یه‌ك مۆزه، ته‌نیا پێویسته مۆزه‌كه به خهڵاتهیهكى كاره‌باى ورد بكرێت تا وه‌كو كرێمێكى لێدێت پاشان بۆ قژ به‌كار بهێنرێت دوایى به‌كارهێنانى بۆ قژ كڵاوى پلاستیكى له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وا به‌ر قژ نه‌كه‌وێت دوایى 20 خولهك به‌ئاو بیشۆ.
سێیه‌م: زه‌یتى گوێز هیند، ئه‌م زه‌یته باشه بۆ گه‌شه‌كردنى قژ به‌شێوه‌یه‌كى خێرا، به‌كارهێنانى شیرى گوێزهیند كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ره بۆ گه‌شه‌كردنى قژ به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى نایابى پۆتاسیۆم، ئاسن، چه‌ورى سوودبه‌خشه كه یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى قژ ده‌دات. شیرى گوێزهیندى تازه له‌گه‌ڵ ئاوى نیو لیمۆ تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتى بۆندار پاشان بۆ پێستى سه‌رت به‌كارى بهێنه. بۆ ماوه‌ى چوار بۆ پێنج سه‌عات به‌جێى بهێڵى باشتره، به‌مشێوه‌یه رێگه له هه‌ڵوه‌رینى قژ ده‌گرێت.