به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى زانیارى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه، له ساڵى 2018 له سه‌ر ئاستى دنیا له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئه‌مه‌ریكا پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى زانیارى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند داتایه‌كى له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین بهرههمهێنى نه‌وت ساڵى 2018 جێ ده‌هێڵێ، هه‌رچه‌نده به‌و ئاسته‌ش نییه كه پێشبینى كرابوو.
پێشتر پێشبینى كرابوو له ساڵى 2018 ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بگات به 10 ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. به‌ڵام ئێسته ته‌نیا نۆ ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاسته‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 1970 له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت تۆمارى كردووه.
بۆ ساڵى داهاتووش 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى زانیارى پێشبینى ده‌كات تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا له رۆژێكدا بگات به سه‌رووى 12 ملیۆن به‌رمیل.
لیندا كابوانو به‌ڕێوه‌به‌رى زانیارى وزه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌و ئاسته‌ى ئێسته‌یش به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێن داده‌نرێت و پێش سعوودیه و رووسیا ده‌كه‌وێت.