له‌كاتێكدا حكوومه‌تى عێراق بڕیارى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا بۆ هاتوچۆى هاووڵاتییان به ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ داده‌نێت، خه‌ڵكى به‌غدا به‌ساردوسڕى پێشوازى له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و به كه‌م بایه‌خى ده‌زانن.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌غدا به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌كات كه بۆ كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا رۆژى دووشه‌مى رابردوو ده‌ری كردبوو.
له راپۆرته‌كه هاتووه هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت چه‌ند دیمه‌نێكى ئاهه‌نگئامێزى كردووه به بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌ڕووى هاووڵاتییان، به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نانه ره‌شبینى خه‌ڵكه‌كه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه كه له‌به‌رانبه‌ر بارودۆخى وڵاته‌كه‌یان هه‌یانه.
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراق كردنه‌وه‌ى رێى ناوچه‌ى سه‌وز به"ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره وه‌سف كردووه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه به‌خراپى بارودۆخى ژیانیان و چاككردنى سه‌رقاڵن، شتێك ناگه‌یه‌نێ".
رۆژى دووشه‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕیارى دا رێى سه‌ره‌كى ناوچه‌ى سه‌وز به‌ڕووى هاتوچۆى هاووڵاتییان بكرێته‌وه، ئه‌و رێیه‌ى كراوه‌ته‌وه، له ساڵى 1959 له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاتى عێراق به‌فه‌رمى كرایه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكى عێراق به كه‌م بایه‌خ سه‌یرى ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێى شتى گه‌وره‌تر بوون له حكوومه‌تى نوێ كه له پێش هه‌موویانه‌وه ته‌واوكردنى حكوومه‌ته‌كه خۆی بوو.