میدیاكانى توركیا ئاشكراى ده‌كه‌ن بۆ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گرنگ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
RT رووسى له رۆژى پێنجشه‌مى رابردووه‌وه، سه‌رۆكى توركیا هاكان فیدانى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى "میت" ره‌وانه‌ى واشتن كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ له باره‌ى كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گرنگ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاكان فیدان كه‌سێكى نزیك له ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆنگرێسمانى دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان كۆ بووه‌ته‌وه، ئامانجى سه‌ره‌كیش چه‌ند دۆسیه‌كه كه سێیانیان پێوه‌ندییان به سعوودیه‌وه هه‌یه.
له‌بره‌ی ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رپرسى هه‌واڵگرى توركیا ئه‌وه‌یه پێوه‌ندى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئاسایى بكاته‌وه.
ئه‌و سێ دۆسیه‌یش كه پێوه‌ندى به سعوودیه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه سێ پڕۆژه بڕیار له باره‌ى سعوودیه‌وه تاوتوێ بكات، یه‌كه‌میان پێوه‌سته به رێسواكاردنى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعوودیه و له دووه‌میان داوا ده‌كرێت هاوكارى ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه له جه‌نگى یه‌مه‌ن رابگیرێت و سێیه‌میش پێوه‌سته به‌وه‌ى چه‌ك به سعوودیه نه‌درێت.
رۆژنامه‌ى میله‌تى توركى له وتارێكدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌م سه‌ردانه به‌نهێنى ئه‌نجام دراوه و وێڕاى ئه‌م دۆسیانه، نازانرێ چ مه‌به‌ستێكى تر له پشت سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدانه‌وه هه‌یه.
له دواى كوشتنى جه‌مال خاشقچى له كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ له دووى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ، پێوه‌ندى نێوان توركیا و سعوودیه گرژیى تێكه‌وتووه.