به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی یه‌كجار زۆر له دنیادا ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی گووگڵ به‌كار ده‌هێنن بۆ گه‌ڕان، ئه‌مه وای كردووه ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا ئامارێك كۆ بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئایا زۆرترین گه‌ڕانی گووگڵ له 2018 بۆ چی كراوه؟
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر زۆرترین گه‌ڕانی گووگڵ له 2018 و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گشتی ئه‌م ئاماره له به‌ریتانی ئه‌نجام دراوه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئایا خه‌ڵكی به‌ریتانیا له ساڵی 2018 بۆ چ شتێك گه‌ڕاون له گووگڵ، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌م گه‌ڕانه‌ی به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كردووه كه پێكدێن له "كه‌سایه‌تی، رووداوی وه‌رزشی و فیلمه سینه‌ماییه‌كان" كه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
یه‌كه‌م - زۆرترین گه‌ڕانی گووگڵ بۆ 2018 له چوارچێوه‌ی كه‌سایه‌تی: "مێگان ماركێڵ، رۆكسان پالێت، دێمی لۆڤاتۆ، ئانت میكپارتلین، كێلی كارداشیان، ئه‌لێكسیس سانشێز و لۆگان پۆڵ".
دووه‌م - رووداوی وه‌رزشی: "جامی جیهانی، وایڵده‌ر به‌رانبه‌ر فووری، جامی رایده‌ر و ئۆڵۆمپایتی زستان".
سێیه‌م - فیلمه سینه‌ماییه‌كان: "Black panther، A star is born، Avengers Infinity War ، Deadpool 2، Venom".