به‌رپرسێكى هێزه‌كانى فڕه‌نسا له عێراق راى گه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشێكیان بۆ سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئه‌نجام داوه، كه له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا به توندترین هێرش داده‌نرێت.
عه‌قید جۆناسان بایرۆم جێگرى سه‌ركردایه‌تى هێزه هاوبه‌شه‌كان له عێراق، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، هێزه‌كانى فڕه‌نسا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ختیان له عێراق ئه‌نجام داوه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ى فڕه‌نسا له لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه تیمی تۆپهاوێژى فڕه‌نسى له ناوچه‌ى قائیمى عێراق له‌سه‌ر سنوورى سووریا و عێراق، بۆردمانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان كردووه و هاوكارى هێزه‌كانى عێراقییه‌كان كردووه.
جۆناسان بایرۆم دووپاتى ده‌كاته‌وه له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو ئه‌م هێرشه سه‌ختترین ئۆپراسیۆن بووه كه هێزه‌كانى فڕه‌نسا ئه‌نجامیان دابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "ئه‌ركى ته‌قه‌كردن زۆر قوڕس بوو، كه‌چى خه‌ستترین بۆردمان ئه‌نجام درا، هێزه‌كانى فڕه‌نسا بۆردمانی ناوچه‌كانى هه‌جینیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیرى پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه‌كه بكه‌ن.
له‌كاتێدا له دیوى سووریا له ناوچه‌ى هه‌جین هه‌سه‌ده شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراقیش به‌ره‌و قووڵایى خاكى سووریا ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ى گوشار بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه زیاتر بكه‌ن.