وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ بڕیارى دا وه‌ك ساڵى پێشوو تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵ به رێژه‌ى %100 هه‌ڵبژاردن بێت و هیچ گۆڕانكارییه‌كى تێدا ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به "گرنگى" وه‌سف كردووه.
له ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه " هه‌موو قوتابیانى دوانزه‌ى ئاماده‌یى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌زارى" كۆتایى ساڵ" هه‌روه‌ك ساڵانى پێشوو له %100 هه‌ڵبژاردن ده‌بێت".
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵى پۆلى نۆ و پۆلى 12 به رێژه‌ى %100 بووه‌ته هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له پۆله ناكۆتاكانه به رێژه‌ى %60 هه‌ڵبژاردن".
شێوازى هه‌ڵبژاردن شێوازێكه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه، كه تێیدا قوتابى خۆى هیچ وشه‌یه‌ك نانووسێ ته‌نیا وه‌ڵامى راست بۆ پرسیاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام شێوازى نووسین ئه‌وه‌یه كه قوتابی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كه ده‌بێت خۆى وه‌ڵامه‌كه بنووسێت.