سیناتۆرێكى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا پێى راگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌رجییانه وه‌ربگرێته‌وه كه له‌جه‌نگى یه‌مه‌ن به سعوودیه و ئیماراتى داوه.
به پێى هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" به سیناتۆرێكى دیموكراته‌كانى راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه خه‌رجییه‌كان له سعوودیه و ئیمارات وه‌ربگرێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه له ئاژانسى ئه‌نادۆڵ و چه‌ند میدیایه‌كى تر بڵاوكراوه‌ته‌وه، جاك رید پرسیارێكى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردووه و وهزارهتهكهیش له وه‌ڵامدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه خه‌رجییه‌كانى دابینكردنى سووته‌مه‌نى له هه‌ر دوو وڵات وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئه‌و خهرجییهى كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا باسى كردووه بریتییه له خه‌رجى سووته‌مه‌نى فڕۆكه‌كانى سعوودیه و ئیمارات له ماوه‌ى ساڵانى 2015 تا 2018 .
هه‌رچه‌نده ئامارێك له‌باره‌ى دابینكردنى خه‌رجى سووته‌مه‌نى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان نییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى گوتوویه‌تى كۆى خه‌رجییه‌كان ده‌گات به چه‌ندان ملیار دۆلار.
له ئادار/ مارسى ساڵى 2015 سعوودیه و ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى له دژى حووسییه‌كان چوونه جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش له هه‌ندێك لایه‌نى لۆجیستیكى هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌م وڵاتانه‌ى كردووه.