وردەكاریی هەڵاتن لە گرتووخانەكەی سلێمانی ئاشكرا دەبێت

:: AM:10:01:13/12/2018 ‌
لە یەكێك لە گرتووخانەكانی شاری سلێمانی هەڵاتنێكی بەكۆمەڵ ڕووی داوە و بەرپرسانی تەناهیش دەیانەوێت دۆخەكە بەنهێنی بهێڵنەوە كە چەندان گەورە تیرۆررست لەو گرتووخانەیە هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی كانوونی یەكەم، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" دوای نیوەڕۆی دوێنێ‌ لە گرتووخانەی سوسێ‌ كە یەكێكە لەو گرتووخانانەی چەندان گەورە تیرۆریستی تێدا گیراون، هەڵاتنێكی بە كۆمەڵ هەبووە.

لە زانیارییەكان هاتووە، لە هەڵاتنەكە 18 گیراو هەڵاتوون و تا ئێستە بەشێكیان نەگیراونەتەوە، "وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە پۆلیسی سلێمانی و چەندان بەرپرسی تەناهی كرد، وەڵامی پێوەندییەكەیان نەدایەوە.

سەرچاوەیەكیش ئاگەدار لە ڕووداوەكە بۆ "وشە" گوتی، بەرپرسانی تەناهی دەیانەوێت شتەكە بەنهێنی بێت تا سەرجەم گیراوەكان دەگرنەوە كە چەند هەڵاتوویەك ئێستە گیراون. 

هاوكات كەناڵی سۆمەریە لە زاری سەرچاوەیەكی تەناهی عێراقییەوە بڵاوی كردەوە، لە گرتووخانەی سوسێی سەر بە سلێمانی ژمارەیەك گیراو رایانكردووە و توانراوە 10 كەس لەوان بگرنەوە.

ئاشكرا كراوە، ئێوارەی دوێنێ گیراوەكان توانیویانە لە قەڵای سوسێ رابكەن.

گرتووخانەی سوسێ دەكەوێتە دووری 60 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای شاری سلێمانی و زۆرینەی گیراوەكان ئەو كەسانەن بە هۆی تیرۆرەوە گیراون و چەندان گەورە تیرۆریستی داعش و سزایان بەسەردا سەپێنراوە لەو گرتووخانەیە هەن.



وشە - رامیار جەواد