رۆژنامه‌یه‌كى توركى ئاشكراى كردووه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ى توركیا ده‌یه‌وێ له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ئه‌نجامى بدات سه‌ره‌تا له شارى گرێسپى ده‌ست پێ ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
سه‌باحى توركى هه‌ندێك زانیارى نوێى له‌باره‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه توركیا به نیازه له رۆژئاواى كوردستان له ناو سنوورى له‌ودیو سنوورى سووریاوه ئه‌نجامى بدات.
له باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه رۆژنامه توركییه‌كه گوتوویه‌تى، "له‌م چه‌ند رۆژه ده‌ست پێ ده‌كات له هه‌ر چركه‌ساتێك بێت" له باره‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشى هێزه‌كانى توركیا، رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى، "هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى گرێسپى ده‌بێت".
ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، چه‌ندان بنكه‌ى چاودێرى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكاى تێدایه كه له‌مانگى رابردوودا دامه‌زراون.
رۆژنامه توركییه‌كه به دوورى ده‌زانێ به درێژایى سنوورى توركیا له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجام بدرێت كه درێژییه‌كه‌ى 500 كیلۆمه‌تره، بۆیه ئۆپراسیۆنه‌كه دووپات له‌سه‌ر گرێسپى ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش له‌دیوى توركیا له به‌رانبه‌ر گرێسپى ته‌واوى هێزى سه‌ربازى و تواناى لۆجیستى دابین كراوه.
گرێسپى شارێكه له‌ڕووى كارگێرییه‌وه سه‌ر به پارێزگاى ره‌قه‌یه و دانیشتووانه‌كه‌ى زیاتر له 52 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. له‌مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 كه‌وته ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2015 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌ده‌ستى داعش رزگار كرا.
پێشتر توركیا له 18ى ئادار/ مارسى ئه‌مساڵ دواى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى 58 رۆژه به‌ناوى "چڵه زه‌یتوون" شارى عه‌فرینى داگیر كرد و زیانێكى گیانى و مادى زۆرى به‌م شاره گه‌یاند.