ئه‌مڕۆ له سوید شاندى حكوومه‌تى یه‌مه‌نى و حووسییه‌كان دوایین دانیشتنی ئه‌م گه‌ڕه‌ى دانووستاندنیان ئه‌نجام دا و له‌سه‌ر گرنگترین خاڵى ناكۆكى نێوانیان رێككه‌وتن.
دانووستاندنى شاندى حووسییه‌كان و حكوومه‌تى یه‌مه‌ن كه چه‌ند رۆژێكه له سوید به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مڕۆ به كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن كۆتایى هات.
گرنگترین خاڵى ناكۆكى نێوان دوو لایه‌نه شه‌ڕه‌كه‌ره‌ى یه‌مه‌ن شارى حوده‌یده بوو، ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر شاره‌كه كراوه، به پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت حووسییه‌كان له ماوه‌ى چوارده رۆژى داهاتوو له شاره‌كه بكشێنه‌وه.
دانیشتنه‌كان كه له‌لایه‌ن مارتن گرێفسى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێشى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى هه‌واڵى
رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كانى یه‌مه‌ن له سوید گوتى "ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ ته‌واوى گه‌لى یه‌مه‌ن گرنگه".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى سوید، ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات گوتى "پێشوازى له رێككه‌وتنى سوید له باره‌ى یه‌مه‌نه‌وه ده‌كه‌ین".
چه‌ند ساڵێكه جه‌نگ له یه‌مه‌ن له‌نێوان لایه‌نه‌كانى حكوومه‌تى یه‌مه‌ن و میلیشیاى حووسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ئادارى ساڵى 2015 چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بیش له‌وانه سعوودیه و ئیمارات چوونه جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه له دژى حووسییه‌كان، به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ى به‌هۆى جه‌نگه‌كه دروست بووه، وڵاتانى رۆژئاوا داویان له لایه‌نه‌كانى یه‌مه‌ن به په‌له رێككه‌وتن بكه‌ن و شه‌ڕ رابگرن.