"توركیا خراپترین وڵاته‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان"

:: PM:05:23:13/12/2018 ‌
 كۆمیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان ئه‌مڕۆ له‌راپۆرێتكدا ده‌ڵێ "توركیا خراپترین وڵاته‌ له‌گرتنى رۆژنامه‌نووسان".

كۆمیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان، له‌راپۆرتێكدا باس له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ خراپترین رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان و  پێشێلكاریى به‌رانبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ چین و میسڕ و سعوودیه‌ و توركیا له‌سه‌ر ئاستى دنیا خراپترین وڵاتن بۆ رۆژنامه‌نووسان.

به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌راپۆرته‌كه‌دا باس كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستى دنیا 251 رۆژنامه‌نووس گیراون، كه‌چى نیوه‌ى زیاترى ئه‌و گیراوانه‌ له‌ زیندانه‌كانى توركیا و چین و میسڕن.

له‌به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌ردۆغان به‌ر له‌ كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ساڵى 2016 وه‌ ده‌ستى به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان كردووه‌، دواى كۆده‌تاكه‌یش توندتر بووه‌، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا 100 كه‌ناڵى راگه‌یاندنیان به‌ بڕیارى فه‌رمى داخستووه‌".

كۆمیته‌ى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان Committee to Protect Journalists به‌ كورتكراوه‌ى "CPJ" ده‌ناسرێت، رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌ ئامانجى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان كار ده‌كات و باره‌گاكه‌ى له‌ نیویۆركه‌، به‌ "خاچى سوورى بوارى رۆشنبیرى" ده‌ناسرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل