كۆمپانیای ئۆدی بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله ناوازه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌مووان شۆك ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
kbb" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ئۆدی ده‌كات بۆ ساڵی داهاتوو و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌میدا بۆ ساڵی 2019 كار له‌سه‌ر دروست كردنی ئۆتۆمبێلێك ده‌كات به‌ناوی "AUDI A8" كه ئه‌م ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له ناوازه‌ترین و به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل له دنیادا.
ئۆدی ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆری كردووه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌دا و ناوه‌وه‌ش فراوانتر كردووه، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه ده‌گاته 3.5 لیتر و هێزی 335 ئه‌سپی هه‌یه ئه‌مه‌یش گۆڕانكارییه‌كی زۆره كه له‌م ئۆتۆمبێله‌دا كرابێت.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.