به‌رپرسێكى رووسى به‌دوورى ده‌زانێت له باكورى سووریا ئه‌مه‌ریكا و توركیا رووبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه و ده‌ڵێ" له‌وانه‌یه جۆرێك له‌سه‌ر رێككه‌وتن له سه‌ر ناوچه‌كانى باكورى سووریا ئه‌نجام بده‌ن".
یورى شفیتیكن جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگرى له په‌رله‌مانى رووسى باس له‌و سیناریۆیانه ده‌كات كه له‌وانه‌یه له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسیۆنه چاوه‌ڕِوان كراوه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانى سووریا رووبده‌ن.
ئه‌و
به‌رپرسه‌ى په‌رله‌مانى رووسیا ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ى توركیا و ئه‌مه‌ریكا له باكورى سووریا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن نایاسایین". دواتر باس له‌وه ده‌كات توركیا له ژێر په‌رده‌ى جه‌نگى دژه تیرۆر ده‌یه‌وێ دژایه‌تى كورد بكات، له‌به‌رانبه‌ریش ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ى توركیا هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام ئایا له‌م كاته‌دا ئه‌م دوو وڵاته رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه؟.
یورى شفیتیكن به‌توانجه‌وه ده‌ڵێ"ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌م دووانه رووبدات ئه‌وا توند نابێت، به‌ڵكو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى ده‌بێت یان جۆرێك له دانووستاندن و رێككه‌وتن ده‌بێت".
دواتر روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له باره‌ى سیناریۆكان ده‌دات و ده‌ڵێ" ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین توركیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ردووكیان ئه‌ندامى ناتۆن، بێگومان له‌به‌رژوه‌ندى ئه‌وان نییه كارى دژ یه‌كتر بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش به‌دوور نازانرێت له‌به‌ر جیاوازى به‌رژوه‌ندییه‌كانیان رووبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه".
ئه‌م به‌رپرسه رووسییه له كۆتایى قسه‌كانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له سووریا داعش وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندى خۆى به‌كارده‌هێنێت.
چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشێكى سه‌ربازى بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكاش ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامدانى هێرشێكى وه‌ها هۆشدارى دایه توركیا.