ڤیدیۆیه‌ك له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و كه‌متر له 48 سه‌عات سه‌تان ملیۆن بینرى هه‌بووه و هه‌رایه‌كى زۆرى دروست كردووه.
له فێستڤاڵى ساڵانه‌ی قرتاج له تونس شانۆی "یاكبیر" له ڕاگه‌یاندنه‌كانى عه‌ره‌بى ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كانی له‌سه‌ر شانۆ خۆی ڕووت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش به شكاندنى سنوورى ڕه‌وشت ده‌رهێنه‌ره‌كه تاوانبار كراوه.
له به‌رانبه‌ریشدا زۆرێك له ڕۆشنبیران به تویت و په‌یامه‌كه‌یان پاڵپشتى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان كردووه كه خۆیى ڕووت كردووه‌ته‌وه و به شتێكى ئاسایى ده‌بین و ئه‌و هه‌رایه‌یش بۆ بێ كارى تاكى عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
گه‌نجانێكى زۆریش نوسیوویانه: " پاڵپشتی ئه‌م شانۆكاره ده‌كه‌ین، گه‌نجانى عه‌ره‌ب ئه‌و هه‌موو جه‌نگه له سووریا و عێراق و فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن ڕووى داوه بێ ئاگان و هه‌ڵوێستیان نییه، به‌ڵام به ڕووتبوونه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌موویان خه‌به‌ریان بووه‌ته‌وه و كه‌وتونه‌ته قسه‌كردن".
شانۆی "یاكبیر" به‌رهه‌مێكى سووریە لە نووسینی ئەمەل عیمرانە و كاتەكەی 75 خوله‌كه و باس لە دەسەڵات و زاڵبوون دەكات لە كۆمەڵگەی عەرەبیەوە كە بە باوك لە خێزانەكانەوە دەست پێ دەكات.