ده‌ره‌قى رژێنێكه ده‌كه‌وێته به‌شى پێشه‌وه‌ى مل، هه‌ندێك كات زۆر چالاك ده‌بێت و پێى ده‌گوترێت "هایپه‌رسایرۆیدیس" هه‌ندێك جار ناچالاك ده‌بن و پێى ده‌وترێت "هیپۆسایرۆیدیس" ئه‌گه‌ر خورانى نائاسایى له خانه‌ى رژێنى ده‌ره‌قى رووبدات له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆى شێرپه‌نجه‌ى رژێنى ده‌ره‌قى.
لێره‌دا باس له هۆكاره جۆراوجۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ى ده‌ره‌قى ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ته‌مه‌ن، زۆربه‌ى جۆره‌كانى شێرپه‌نجه له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كاندا رووده‌دات، نه‌ك ته‌نیا شێرپه‌نجه‌ى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان، به‌نزیكى رێژه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانى شێرپه‌نجه‌ى رژێنه ده‌ره‌قیه‌كاندا له نێوان ته‌مه‌نه‌كانى20 بۆ 55 ساڵیدایه، جۆرێك شێرپه‌نجه‌ى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان هه‌یه پێى ده‌گوترێت "مه‌دوللارى" یان MTC كه كار له منداڵ ده‌كات له ته‌مه‌نى ده‌مانگییه‌وه تا هه‌رزه‌كارى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا جۆرێكى تر‌ى شێرپه‌نجه هه‌یه تووشى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ زیاتره پێشى ده‌گوترێت شێرپه‌نجه‌ى رژێنى ده‌ره‌قى "ئاناپلاستیك" ATC.
دووه‌م: ره‌گه‌ز، به‌پێى توێژه‌رانى ته‌ندروستى ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر چوار توشبوویى شێرپه‌نجه‌ى ده‌ره‌قى هه‌بێت ئه‌وا سێ له تووشبووه‌كان ژنن به‌واتایه‌كى تر ئه‌م جۆره‌ى شێرپه‌نجه له ئافره‌تدا زیاتره له پیاو.
سێیه‌م: بۆماوه‌ى خێزان، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى توشبوو به‌م شێرپه‌نجه‌یه هه‌بێت له خێزانه‌كه‌دا وه‌ك باوك یان برا و خوشك و ئامۆزا ئه‌وا ره‌نگه یه‌كێكى تر له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه ئه‌گه‌رى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م شێرپه‌نجه‌ییه‌ى لێبكرێت ئیتر له هه‌ر رۆژ و ساڵ و ته‌مه‌نێكدا بێت.
چواره‌م: نه‌ته‌وه، به‌پێى پزیشكه‌كان، شێرپه‌نجه‌ى ده‌ره‌قى كار له هه‌موو كه‌سێك ده‌كات له دنیادا، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه وه‌رگیراوه زیاتر ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له كه‌سانى سپى پێست و خه‌ڵكى ئاسایدا هه‌یه.
پێنجه‌م: تیشكدانه‌وه، ئه‌گه‌ر تیشك به‌ر مل و سه‌ر بكه‌وێت ئه‌وا مه‌ترسییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى رژێنى ده‌ره‌قى زیاد ده‌كات به‌تایبه‌تى ئه‌و تیشكانه‌ى كه بۆ شكاوى به‌كار ده‌هێنرێت.
شه‌شه‌م: كه‌مى ئایۆدین، پێكهاته‌یه‌كى خۆراكى هه‌یه كه رژێنه ره‌ره‌قییه‌كان پێویستیه‌تى بۆ ئه‌نجامدانى كار و فرمانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به دروستى بمێنێته‌وه ئه‌ویش ئایۆدینه. ئه‌و كه‌سانه‌ى رێژه‌ى ئایۆدین كه‌مه له پێكهاته‌ى خۆراكیاندا به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر تووشى مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى رژێنى ده‌ره‌قى ده‌بنه‌وه و چه‌ندان گرفت له رژێنه‌كاندا دروست ده‌بێت.
حه‌وته‌م: شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه كراوه ئه‌و ژنانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكیان هه‌یه مه‌ترسى هه‌بوو شێرپه‌نجه‌ى رژێنى ده‌ره‌قیان لێده‌كرێت ره‌نگه له دوایى پێنج ساڵ له ده‌ستنیشانكردنى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكدا ده‌ربكه‌وێت ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نى گه‌نجیدا شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا نیشانه‌ى هه‌بوونى شێرپه‌نجه‌ى رژێنه ده‌ره‌قیه‌كانه، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى وردتر چاره‌سه‌ر بكرێت و تاقیكردنه‌وه‌ى پزیشكى بۆ ئه‌نجام بدرێت.