ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر دوو ئه‌ندامى ده‌گۆڕێت
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ شوێن گۆڕینى دوو ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو ئه‌ندامه ئیتر وه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بڕیاره ڕۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆببێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوابه‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی هه‌ردوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر جلال په‌رێشان و ئازاد كوره‌چی له په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بۆ پركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان به ئه‌ندامی یه‌ده‌گ هه‌ریه‌ك له رزگار مسته‌فا له‌بری جلال په‌رێشان و نزهه‌ت عبدلغه‌نی له‌بری ئازاد كوره‌چی داده‌نرێن.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى یه‌كشه‌م به‌رێوه ده‌چێت و ده‌بێته 65مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم