ئەو خۆراكانەی نابێت بشوورێنەوە

:: PM:07:48:13/12/2018 ‌

ئەوەی باوە پێویستە مادە خۆراكییەكان بۆ لابردنی تۆز و پیسی سەریان بشوورێنەوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن كە چەند جۆرە خۆراكێك هەن كە پێویستیان بۆ شووشتنەوە نییە و ئەگەر بە ئاو بشوورێنەوە، ژەهراویبوون دروست دەكەن و بەكتریای زیانبەخش بڵاو دەكەنەوە.

شارەزایانی بواری خۆراك دەڵێن 10 جۆری جۆراك هەن كە رێنوێنی دەكرێت بە نەشووشتنەوەیان و راستەوخۆ دەستكردن بە كوڵاندنیان، وەك ماڵپەڕی "بزنس ئیسایدەر" بڵاوی كردووەتەوە:

*قارچك، سروشتی قارچك وایە كە ئاو هەڵدەمژێت و شووشتنەوەی وا دەكات ئاوێكی زۆر بمژێت، بۆیە دەتوانیت تەنیا بە پەڕەیەك كلینكسی وشك بیسڕیتەوە و هەر پیسیییەكی پێوەنووساوی لێ بكەیتەوە.

*سەڵاتەی ئامادەكراو، ئەگەر لەناو قوتووی سەڵاتەكە نووسرابوو كە نابێت بشوورێتەوە، مانای وایە ئامادەیە و بە جوانی شووراوەتەوە. 

*هێلكە، لە كێڵگەكانەوە بە شووشتراوییەوە دێت و بە توێكڵێكی رەقی داخراو پارێزراوە كە بەكتریا ناتوانێت بچێتە ناویەوە، تەنیا ئەگەر دەرەوەی پیس بوو دەتوانی بە كلینكس لای ببەیت. 

*مریشك، شووشتنەوەی مریشك بەر لە كوڵاندنی ئەگەری ژەهراویبوون زیاتر دەكات، بۆیە شارەزایان وریایی دەدەن لە شووشتنەوەی مریشك لە ناو حەوزی مەغسەلی چێشتخانە كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاتر دەكات. 

*ماسی، شووشتنەوەی ماسی نەكوڵاو هەمان مەترسییەكانی شووشتنەوەی مریشكی هەیە كە شووشتنەوەی خواردنە ئاوییەكان لە چێشتخانە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەكتریای زیانبەخش.

*گۆشتی سوور، رەنگە شووشتنەوەی كار بكاتە سەر بەها خۆراكییەكەی، بۆیە رێنوێنی دەكرێت بەهۆی كلینكسەوە بەر لە كوڵاندنی ئاوەكەی سەری لاببرێت، دواتر شووشتنەوەی لە چێشتخانە بەكتریای زیانبەخش لە دەوروبەری خۆی بڵاو دەكاتەوە.

*قەل، وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمەریكا دەڵێت، پێویستە لە یەك حاڵەتدا گۆشتی قەل بشوورێتەوە، ئەویش ئەگەر لەناو شلەیەكی سوێردا پارێزراوبوو.

*كینوای ئامادەكراو، تۆوی كینوا كە سوودی زۆری هەیە ئەگەر لە قووتوونرابوو یان ئامادەكراوبوو پێویست بە شووشتنەوەی ناكات.

*ماكەڕۆنی، هەندێك جار بەر لە كوڵاندنی ماكەڕۆنی دەشوورێتەوە بۆ پاككردنەوەی، توێژینەوەیەك لەو بارەوە دەڵێت، شووشتنەوەی ماكەڕۆنی دەبێتە هۆی لابردنی ئەو نیشاستەی تیایدایە.

*برنج، شووشتنەوەی بەر لە كوڵاندنی دەبێتە هۆی لابردنی بەشێك لەو نیشاستە سروشتییەی لەسەر رووی برنجەكە هەیە، ئەگەر هەر ناچاری شووشتنەوەی برنجەكە بوویت بەهۆی پیسبوونیەوە، دەتوانی زۆر نەیشۆیتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل