سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له هه‌ولێره
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته هەولێرى پایته‌خت، و سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ى به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ده‌ست پێ بكات.
حه‌لبووسى له‌وه‌ته‌ى بووه‌ته سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه دووه‌م جاره سه‌ردانى هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و به‌رپرسانى هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دوا به‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك بارزانى دێت بۆ به‌غدا، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدا و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى گرنگى ساز كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دوای كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، بڕیاره سبەی هەینی محەمەد حەلبووسی بەسەردانێك بگاتە شاری دهۆك و سەردانی لالش بكات.
سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبووسى وه‌ك ئاماژه‌ى پێكراوه له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ڕۆژێك ده‌مێنێته‌وه.
وشە -
محەمەد میران