ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌پێی خاڵبه‌ندی واته كورسی په‌رله‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و حسابی 13 كورسیشیان بۆ نه‌كرێت.
چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى كانوونى یه‌كه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كورستان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵبه‌ندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
زیاتر گوتى، بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت حسابی كورسی په‌رله‌مانی بۆ بكرێت له‌وه‌یش زیاتر كه ئێسته خاوه‌نی 13 كورسییه چوونكه پێمان وایه دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كورسیانه‌ی كه به‌ده‌ستییان هێناوه ته‌نها ئه‌مری واقیعه و قه‌باره‌ی گۆڕان زۆر له‌و كورسییانه فراوانتره كه به‌ده‌ستی هێناوه.
گوتیشی، وه‌فدی پارتی ده‌یانه‌وێت داواكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌و نێوه‌نده‌یشدا ئه‌وه‌ی كه گۆڕان داوای بكات له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی كورسی، وه‌فدی پارتی به ئیجابی وه‌ڵامی گۆڕان ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌و داواكارییه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ توانی ته‌نها 13 كورسی په‌رله‌مان به ده‌ستبهێنێت و سێیه‌می سه‌ر ئاستی كورستانه، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه له خولی پێشوو خاوه‌نی 24 كورسی په‌رله‌مان بوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی