پاره‌ی ساخته له بازاڕی سلێمانی زۆر بووه و پۆلیسی پارێزگاكه ئاشكرای ده‌كات كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا توانراوه سێ هه‌زار دۆلاری ساخته و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی ساخته ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ته‌نیا پاره‌ی عێراقی و دۆلاری چاپی كۆن له بازاڕه‌كاندا ساخته ده‌كران و ساغ ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام ئێسته دراوی جۆری 100 دۆلاری نوێی ئه‌مه‌ریكیش ساخته ده‌كرێت و پۆلیس ده‌ڵێت، ئه‌و دراوه به كوالێتی به‌رز ساخته ده‌كرێت و ته‌نیا ئامێره گرانبه‌هاكان ده‌توانن ئاشكرای بكه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ئاڵای هه‌رێم له سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانكدا ساخته‌یه و ئامێره‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، جۆراوجۆرن. له جۆری دیناری عێراقی به هه‌موو جۆره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دراوی ئه‌مه‌ریكی له جۆره كۆن و نوێیه‌كه، تا ئاستێكیش له‌لایه‌ن داوده‌زگاكانی سلێمانی توانراوه كۆنترۆڵی ئه‌و دۆخه بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساخته هه‌ر هه‌یه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساخته كراوه زیاتر دیناری عێراقییه، دراوی ئه‌مه‌ریكیش هه‌یه ساخته كرابێت، جاران 100 دۆلاری كۆن و ئێسته 100 دۆلاری نوێش ساخته ده‌كرێت.
دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له جۆری 100 دۆلاری، به كوالێتی به‌رز ساخته ده‌كرێ و له ئامێره ئاساییه‌كان ناناسرێته‌وه، به‌ڵكو ئامێره گرانبه‌هاكان ده‌توانن ئاشكرای بكه‌ن، ئه‌و ئامێرانه‌ش زیاتر له لقی سه‌ره‌كی بانكه‌كان هه‌ن و بانكه لاوه‌كییه‌كان ئامێره‌كانیان ئاسایین و ناتوانن ئه‌و جۆره ساخته‌كارییه ئاشكرا بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ئاڵای هه‌رێم، گوتی، ئه‌و ئامێرانه‌ی له بانكه‌كان هه‌ن، توانای ئاشكراكردنی ئه‌و دۆلاره ساخته‌یه‌یان هه‌یه، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌و دۆلاره زیاتر له بازاڕی ده‌ره‌وه نه‌ناسرێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، چاپی نوێی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیاتر له مۆڵه‌كان و به‌نزینخانه‌كان ده‌درێت به هاووڵاتییان، به‌و پێیه‌ی له مۆڵه‌كان و به‌نزیخانه ئامێری ئاشكراكردنی پاره‌ی ساخته نییه، بۆیه هاووڵاتییان تووشی گرفت ده‌بن و ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاپی 100 دۆلار ساخته ده‌كرێت، زۆر له دووكانداره‌كانی سلێمانی له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار ترسیان هه‌یه.
هاوكات له بازاڕی دراوی سلێمانی له به‌دواداچوونێكی "وشه"دا ده‌ركه‌وت، دووكانداره‌كان كه‌متر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڕێكی زۆر دراوی جۆری ئه‌مه‌ریكی پێ بێت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و ترسیان له ساخته‌كردنی پاره‌كه هه‌یه.
ئیبراهیم غه‌فوور له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یان به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه و وه‌ك ڕابردوو فراوان نییه، هه‌ر كه‌س بێته لای ئێمه، ناسراو بێت كێشه‌مان نییه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ناسراو بێت كاری ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، چونكه دۆلار و دیناریش له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت، ساخته‌ی هه‌یه."
له لایه‌كی تره‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا چوار حاڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره هه‌بووه كه پاره‌ی عێراقی و دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان ساخته كردبوو.
كۆی پاره‌كه بریتی بوو له پێنج ملیۆن دیناری عێراقی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی سێ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له ناویشیاندا چاپی نوێی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له جۆری 100 دۆلاریی هه‌بووه و ساخته كراوه، ئه‌وه‌ی كه دۆلاره ساخته‌كه‌ی لایه، هه‌مووی به یه‌ك جار ناخاته بازاڕ، به‌ڵكو 200 دۆلار و 400 دۆلار تێكه‌ڵ به دۆلاری ئاسایی ده‌كات و له بازاڕ ساغی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت.
به گوته‌ی پۆلیس، به كوالێتی به‌رز دۆلار ساخته ده‌كرێت و پێی ده‌گوترێت ئیسرائیلی و هه‌موو ئامێرێك ناتوانێ ئاشكرای بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچه‌ند شاره‌زا بیت، به سه‌یركردن نا‌توانیت جیای بكه‌یته‌وه و له دووكان و مۆڵه‌كانیش كه‌س ناتوانێ ساخته‌بوونیان یه‌كلا بكاته‌وه.
هه‌رچی دیناری عێراقیشه له خوارووی عێراقه‌وه دێت و عه‌ره‌ب ساخته‌ی ده‌كات. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به ساخته‌ی جۆری ئیسرائیلی ناسراوه و له ئێرانه‌وه دێته سلێمانی، له ڕابردووش‌دا پۆلیس له هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر 40 هه‌زار دۆلاردا گرتووه.
وشه/ هۆشیار عه‌لی