دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو محەمەد حەلبووسی گه‌یشته هەولێرى پایته‌خت، له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ كه‌ریم سنجارى و پارێزگارى هه‌ولێر نه‌وزاد هادى و هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى لیستى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان و ئومێد سه‌باح له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى كانوونى یه‌كه‌م، وه‌ك سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌كه‌ى محەمەد حەلبووسی، سەردانی شارۆكه‌ى شێخانی كرد، و گۆنگرهیهكى ڕۆژنامه‌وانى تێدا ئه‌نجامدا.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکانه، له‌و باره‌یه‌وه حەلبووسی به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕای گەیاند: "بودجەی تایبەت تەرخان دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال".
زیاتر گوتى، پێویستە هەموومان لە یاسادانان و حکوومەت هاوکاربن بۆ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی داعش، چوونكه داعش زیانێكى گه‌ورى به ته‌واوى عێراق گه‌یاند.
گوتیشى، سەردانی مەزارگەی لالشیش ده‌كه‌م تاكو پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان بكه‌م و بەشدار بم لە جەژنەکەیان.
به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌رۆكى پهرلهكمانى عێراق محه‌مه‌د حەلبووسی، دواتر سەردانی بەرپرسانی باڵای هەرێم ده‌کات و ڕەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی حکوومەتی عێراق تاوتوێ ده‌كات.