گۆرانیبێژى لاو "هەردی سەلامی"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یوتیووب نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی تۆمارکراوى ده‌نگى بە ناوی "دڵی من" بڵاو کردەوە.
گۆرانی "دڵی من"، هەردی سەلامی بە شێوەی دەنگ بڵاوی کردووەتەوە، كه له هۆنراوە و ئاوازی خۆیەتی، تەواوی کارەکانی تری لەلایەن ئەفشین شوکری ئه‌نجامدراوه.
تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 89,398 گوێگرى هه‌بووه و هه‌وادارانى داوایان لێ كردووه ئه‌م به‌رهه‌مه تازهیهیشى بكات به كلیپ.
هەردی سەلامی، لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گووتن کردووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.