گۆرانیبێژى ناودارى كورد "نەڤید زەردی"، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك خه‌ریكى زنجیره كۆنسێرتێكى گه‌وره بوو له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دوور كه‌وتبوویه‌وه له بڵاو كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوێ، ئه‌مڕۆ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یوتیووب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "کەس" بڵاو کردەوە.
گۆرانی "کەس"، نوێترین کاری هونەری نەڤید زەردییە، هۆنراوەی ڕەنج سەنگاوییە و ئاوازی نه‌ڤید زه‌ردى خۆیەتی، ئەفشین شوکری کاری ئەرەنجمێتی بۆ کردووە، میکس و ماستەرینگی ماجید کازمییە، لە ستۆدیۆی فامۆس پڕۆدەکشن کارەکانی بۆ ئەنجام دراوه.
جێگەی ئاماژەیە ئەمە یەکەمجارە کە نەڤید زەردی لە کلیپەکه‌یدا ڕۆڵ نابینێت و دەرکەوتنی نییە، تاكو ئێسته‌یش 31,731 بینه‌رى هه‌بووه.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ستایلانه‌ی ئه‌و كاریان تێدا ده‌كا بریتین له (پاپ، ڕاك، هیپ هۆپ).