كچه نمایشكاری كورد "ژوان محه‌مه‌د"ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، له دایكبووی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ماوه‌ی سێ ساڵه كاری مۆدێلینگ ده‌كات و تا ئێسته‌یش به‌شداری چه‌ندان نمایشی جلوبه‌رگی كردووه.
ژوان له دیمانه‌یه‌كی بۆ "وشـــه" ده‌ڵێت، ئێسته جگه له كاری مۆدێلینگ، ده‌خوێنم و ئه‌كته‌ریشم. مۆدێلینگ یه‌كێكه له حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی منداڵیم و ئامانجیشم ئه‌وه‌یه له‌و ڕێیه‌وه بتوانم كچانی كورد به هه‌موو دنیا بناسێنم.
ده‌ستپێكی كاره‌كانت وه‌ك مۆدێلیست كه‌ی بوو و تا ئێسته به‌شداری چه‌ند نمایشت كردووه؟
ده‌ستپێكی كاره‌كانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ ساڵ به‌ر له ئێسته، له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا 87 جار به‌شداری نمایشی جلوبه‌رگم كردووه و هه‌موو نمایشه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بووه، هه‌رچه‌نده زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێت له ده‌ره‌وه به‌شداری نمایشكردنی جلوبه‌رگ و بابه‌تی جوانكارییه‌كانی ژنان بكه‌م، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه و هیوادارم له ئاینده بڕه‌خسێت.
ئامانجت له نمایشكاریی جلوبه‌رگ چییه؟
مۆدێلینگ یه‌كێكه له حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی منداڵیم و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ ئه‌و كاره‌م هه‌یه. ئامانجیشم ئه‌وه‌یه بتوانم كچانی كورد به هه‌موو دنیا بناسێنم، له هه‌مان كاتدا بتوانم كولتوور و جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی بناسێنم و ئه‌و كولتووره زیندوو بكه‌مه‌وه كه خه‌ریكه به‌هۆی كولتووری وڵاتانی تر له‌ناو بچێت و نه‌مێنێت.
باست له ناساندن و زیندووكردنه‌وه‌ی كولتوور و جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی كرد، به‌ڵام له زۆربه‌ی نمایشه‌كاندا ده‌بینین نمایش بۆ جلوبه‌رگی مۆده ده‌كه‌ن؟
زۆر ڕاسته، من له‌به‌رئه‌وه‌ی نمایشكارم و هه‌ر كه‌سێك داوام لێ بكات بۆ نمایشكردنی جلوبه‌رگ و بابه‌ته‌كانیان، ئاماده‌م ئه‌و كاره‌م بكه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێسته جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردیم فه‌رامۆش نه‌كردووه و زۆرترین نمایشه‌كانم بۆ جلوبه‌رگی كوردی بووه. له داهاتوویشدا هه‌وڵ ده‌ده‌م له ده‌ره‌وه ده‌ست به كاری مۆدێلینگ بكه‌م و له‌وێ نمایش بۆ جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی بكه‌م تا جلوبه‌رگی كوردی ئاشنای گه‌لانی تر بكه‌م.
مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ بوون به نمایشكار چین و تا چه‌ند له خۆتدا هه‌ن؟
یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ بوون به نمایشكار، ده‌بێت باڵابه‌رز تا سه‌رووی 170سم بیت و كێشت كه‌م بێت. هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریت نه‌كردبێت. من وه‌ك نمایشكارێك هه‌موو ئه‌و مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییانه‌م تێدا هه‌یه.
بۆچی زۆر له دیزاینه‌ره‌كان بۆ نمایشكردنی جلوبه‌رگ و بابه‌ته‌كانیان زۆرجار كچی عه‌ره‌ب یان ده‌ره‌وه دێنن و به‌شدارییان پێ ده‌كه‌ن؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی كچانی ده‌ره‌وه باڵا و كێشیان له كچانی كورد گونجاوتره بۆ كاری مۆدێلینگ، واته باڵابه‌رزترن و ئه‌زموونیشیان له كاره‌كه‌دا زیاتره وه‌ك له كچانی كورد، چونكه مۆدێلینگ له كوردستان به‌راورد به وڵاتانی تر كارێكی تازه‌یه، بۆیه كچانی باڵابه‌رز جوانتر ده‌توانن نمایشی جلوبه‌رگ بكه‌ن له كچانی باڵا كورت كه به پێڵاوی پاژنه‌به‌رز نمایشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
تۆ ئاماده‌ی نمایشی ئه‌و جلوبه‌رگانه بكه‌یت كه ته‌واوی جه‌سته ده‌رده‌خات؟
تا ئێسته نمایشم بۆ ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه نه‌كردووه و ئاماده‌ش نیم بیكه‌م كه ته‌واوی جه‌سته ده‌ربخات، یاخۆ ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی كه قبووڵكراو نین له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا كه‌مێك قاچ یان ده‌ست یان به‌شێكی جه‌سته، وه‌ك سه‌ر شان و سینگ ده‌ربخات، به‌لامه‌وه زۆر ئاساییه و پێشتر به‌شداری ئه‌و جۆره پێشبڕكێی جلوبه‌رگانه‌م كردووه.
تا ئێسته جوانترین جلوبه‌رگ كه نمایشت كردبێت چ جۆره جلوبه‌رگێك بووه و هی كێ بووه؟
له‌و كاته‌وه‌ی وه‌ك مۆدێلیست ده‌ستبه‌كار بوومه، نمایشم بۆ چه‌ندان جۆر جلوبه‌رگ كردووه و هه‌موو ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی نمایشم كردوون، به‌لامه‌وه زۆر جوان بوونه، به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر هی ژنه دیزاینه‌ری كورد "كاشما به‌رزنجی" بوو.
جگه له كاری مۆدێلینگ، ڕۆژانه به چ كارێكی تره‌وه سه‌رقاڵی؟
جگه له كاری مۆدێلینگ، ده‌خوێنم و ئه‌كته‌ریشم، هه‌روه‌ها زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به‌شداری دراما و فیلمی سینه‌مایی بكه‌م، هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له داهاتوو بۆم بڕه‌خسێت، به‌دڵنیاییه‌وه به‌شداری ده‌كه‌م به‌و مه‌رجه‌ی سیناریۆیه‌كی و جوان و باش بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت بۆ ڕه‌خسا حه‌ز ده‌كه‌ی چ ڕۆڵێك بگێڕی؟
حه‌ز ده‌كه‌م له فیلمه‌كان ڕۆڵی كه‌سه زیره‌ك و خراپه‌كان بگێڕم. هه‌روه‌ها خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم له داهاتوودا بتوانم به‌شداری فیلم و دراما جیهانییه‌كان بكه‌م و ببم به ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی له هۆڵیوود و باوه‌ڕیشم به تواناكانی خۆم هه‌یه.
وشه/ دیمانه- محه‌مه‌د جه‌مال