گۆرانیبێژى ناسراوى كورد "دیاری قەرەداغی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام، پارچه ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه‌تێدا گۆرانییەکی گۆرانیبێژی ناودارى ئێرانی"داریوش" دەڵێتەوە، هه‌وادارانیشى لێیان پرسیووه "حه‌زده‌كه‌یت ببیت به داریوشى كوردى؟".
ڤیدیۆیەکه‌ى وا تۆرماركردووه كه شۆفێری دەکات و گۆرانی "چشم من" ی داریوش دەڵێتەوە، به‌شێك له هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه، كه تۆ خه‌ڵكێكى زۆر سه‌یرت ده‌كات بۆچى سه‌رپێچى یاسا ده‌كه‌یت و له‌كاتى شۆفێرى گۆرانى ده‌ڵێت و ڤیدیۆ تۆمار ده‌كه‌ین.
دیاری قەرەداغی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی خۆی لەکاتی گوتنەوەی چەند کۆپلەیەک لە گۆرانییەکە، نووسیویەتی: "بە یارمەتی هەموو هەوادارانی داریوش".
"چشم من" یەکێکە لە گۆرانیەکانی ئەلبوومی "چشم من"ی داریوش و شیعرەکەی لەلایەن شاعیر ئەردەلان سەرفرازەوە نووسراوە و میوزیکەکەی حەسەنی شەماعیزادە ئامادەی کردووە.
داریوش ئیقبالی گۆرانیبێژێکی ناودارى ئێرانییە، لە خێزانێکی ئازەریی لە ساڵی 1951 لە تارانی پایتەختی ئێران لە دایک بووە، لە سەرەتای دەرکەوتنیدا بەگۆرانی "بمن نجو دست دارم" ناسرا، خاوه‌نى زیاتر لە 30 ئەلبوومی گۆرانییه، یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی 1971 بڵاو کردووەتەوە، ئێسته لە لۆس ئەنجلوس لە ئەمه‌ریکا دەژی.
گۆرانیبێژ دیاری قەرەداغی له ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، له سه‌رتاى كاركردنییه‌وه تا ئێسته خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی لە گۆرانی گوتندا، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمار کراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە بە ناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامى، بێدەنگى دەشکێنم، بۆنى خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکى تر ساڵى، ڕێى باران)، ماوه‌یكیش به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى nrt2 بووه.