سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه‌كان دوو كاتیان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان پێشنیار كردووه، یه‌كه‌میان مانگى نیسانه و پێشنیاره‌كه‌ى تر ئه‌وه‌یه له مانگى حوزه‌یرانى ساڵَى داهاتوو بكرێت.
ماڵپه‌ڕى
عه‌هدى عێراق له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامدانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بۆ ساڵى داهاتوو دوا ده‌خرێت و بۆ ئه‌مه‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كان دوو پێشنیاریان كردووه.
پێشنیارى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه له مانگى نیسانى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، كه‌چى پێشنیارى دووه‌م بۆ ئه‌وه‌یه له مانگى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت. ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه زانیارییه‌كانى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار وه‌رگرتووه.
حكوومه‌تى رابردووى عێراق پێشتر 22ى ئه‌م مانگه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دیار كردبوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كه له 12ى ئایار كێشه‌ى تێكه‌وت و ئه‌نجامه‌كه‌ى دره‌نگ قبووڵ كرا، بۆیه كۆمسیۆن له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كۆبووه‌وه و ئاشكراى كرد كه تواناى نییه هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان له كاتى خۆى ئه‌نجام بدات.
جیا له‌و هۆكارانه‌ش یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له په‌رله‌مانه، هێشتا پرۆسه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ته‌واو نه‌كراوه.