وه‌ك بیستراوه ده‌توانرێت توێكڵى هێلكه به‌كار بهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كلۆربوونى ددانه‌كان، چونكه توێكڵى هێلكه بڕێك ماده‌ى نموونه‌ى تێدایه كه یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى كلۆرى ددانه‌كان ده‌ده‌ن، 27 كانزایى تێدایه له‌گه‌لأ بڕێكى زۆر له كالیسیۆم. ئه‌م پێكهاتانه‌ى هێلكه له‌گه‌ڵ ددانى مرۆڤدا ده‌گونجێت و ئه‌و كالیسیۆمهى كه تێیدایه یارمه‌تى دوورباره دروستبوونه‌وه‌ى ددان ده‌دات.
به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه پزیشكییانهى كه كراون تایبه‌تمه‌ندى دروستى توێكڵى هێلكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 10 به‌های ساڵى توێژینه‌وه‌دا نیشان دراوه كه توێكڵى هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى كالیسیۆمه بۆ زینده‌وه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه له لایه‌ن ددانسازانى فیلهپییز ئه‌نجام درا، ده‌ركه‌وت كه هه‌ویرى ددان ئه‌گه‌ر له توێكڵى هێلكه دروست بكرێت، ئه‌نجامێكى باشى ده‌بێت بۆ ته‌ندروستى ددانه‌كان و باشتركردنى.چونكه توێكڵى هێلكه كالیسیۆمى تێدایه له‌گه‌ڵ كانزاكانى تر كه گرنگن بۆ رووكهشكردنى ددانه‌كان به كالیسیۆم و رێ له كلۆربوون ده‌گرن.
سووده‌كانى توێكڵى هێلكه بۆ جه‌سته:
یه‌كه‌م: شانه‌ى ئێسك له كالیسیۆم پێكدێت، ئێسكه‌كان و ددانى مرۆڤ له رووى پێكهاته‌وه له توێكڵى هێلكه ده‌چن ناوه‌ڕۆكى كالیسیۆم له توێكڵى هێلكه‌دا %93. هه‌روه‌ها بڕێكى تر كانزایى تێدایه وه‌ك فسفۆر، مه‌گنیسیۆم، سۆدیۆم، سلیكۆن، ئاسن، پۆتاسیۆم، ئه‌له‌منیۆم و گۆگرد.
دووه‌م: توێكڵى هێلكه 27 پێكهاته‌ى تێدایه، پرۆتین له توێكڵى هێلكه‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ ترشى ئه‌مینى گرنگ وه‌ك سستهین، مهتهیۆنین، یسۆلهوسین، لایسین، به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو توێكڵى هێلكه هاوسه‌نگترین سه‌رچاوه‌ى سروشتی كالیسیۆمن.
سێیه‌م: چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه ئه‌نجام دراون، توێكڵى هێلكه توانای چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیى هه‌یه، به‌تایبه‌تى نه‌خۆشییه‌كانى ئێسك به‌هۆى بوونى كالیسیۆمهوه یارمه‌تى به‌هێزبوونى ئیسك و ددانه‌كان ده‌دات.
چۆن توێكڵى هێلكه به‌كار ده‌هێنرێت:
یه‌ك توێكڵى هێلكه بكوڵێنه له ئاودا بۆ ماوه‌ى پێنج خولهك تا هه‌موو میكرۆبهكهى ده‌كوژێت و به‌ڕێى هه‌وا وشكى بكه‌ره‌وه، توێكڵهكان به خهڵاتهیهكى كاره‌بایى یان هه‌ر ئامێرێكى تر بهاڕه.
رۆژانه نیو كه‌وچكى چا له توێكڵى هێلكه‌كه زیاد بكه بۆ شه‌ربه‌ت یان خواردنه‌وه‌كانى تر یان ده‌توانرێت وه‌ك هه‌ر هاڕاوهیهكى تر له خواردندا به‌كار بهێنرێت، به‌مه‌یش سووده گرنگه‌كانى توێكڵى هێلكه به ئێسك و ددانه‌كان ده‌گات.