كۆمپانیای نیسان بۆ ساڵی نوێ به‌نیازه ئۆتۆمبێلێك نمایش بكات له پێشانگاكانی ژاپۆن بۆ ئۆتۆمبێل كه به‌هێزی و جوانی دیزاین و نرخه‌كه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵك.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نویترین به‌رهه‌می نیسان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌خاته بازاڕه‌وه كه مۆدێلێكی نوێیه و ناوی "GT-R50"، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه سنوورداره و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ به‌رهه‌مهێنراوه و دوو ڕه‌نگی سه‌ره‌كی هه‌یه "تێكه‌ڵی شین و زه‌ردێكی كاڵ و ڕه‌ش و زه‌ردێكی كاڵ".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه نیسان ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ساڵی داهاتوو به نرخی 1.2 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشێت، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.8 لیتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می هه‌شت پستۆن، هه‌روه‌ها نیسان ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله به هاوكاری "ئیتاڵدیزاین" دروست كراوه و ئۆتۆمبیله‌كه تایبه‌ته به پێشبڕكێ.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.