به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه هونه‌رمه‌ندی كورد عه‌زیز وه‌یسی كلیپێكی نوێی ئاماده كردووه و بڕیاریشه سێ رۆژی تر بڵاوی بكاته‌وه.
عه‌زیز وه‌یسی له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، " هه‌میشه ده‌مه‌وێت له بۆنه‌كاندا كاری تازه‌م هه‌بێت و پێشكه‌شی جهماوهرهكهمی بكه‌م، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی تازه‌یش گۆرانییه‌كی نوێم به‌شێوه‌ی كلیپ ئاماده كردووه كه سێ رۆژی تر بڵاو ده‌بێته‌وه".
زیاتر گوتی، " به‌رهه‌مه‌كه گۆرانییه‌كی فۆلكلۆرییه، به‌ڵام من هه‌ندێك جوانكاری و گۆڕانكاریم كردووه، هه‌روه‌ها شوێنی كلیپه‌كه له كه‌ره‌ج كاری وێنه‌گرتنی بۆكراوه و گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی چیرۆك كه گرووپێكن ئه‌ندامه‌كانی كچن تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن".
" گرووپه‌كه به هه‌وڵێكى زۆره‌وه له‌لایه‌ن ئهندامانییهوه دروست كراوه و ئه‌ندامه‌كانی فارسن، به‌ڵام هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ئه‌نجام ده‌ده‌ن جگه له گرووپه هه‌ڵپه‌ڕكێكه دوو ئه‌كته‌ری تر ژن و پیاو به نواندن به‌شدارن".
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری