گۆڕان كۆمپانیایه‌كى نوێى ده‌كاته‌وه
بزووتنەوەی گۆڕان میدیایه‌كى نوێ داده‌مه‌زرێنێت و كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، سیروان رەشید ئەندامی میدیای گۆڕان بە "وشە"ی راگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان کۆمپانیایهكى میدیایى به ناوى وشە کارا دەکاتەوە و سایتێک دادەمەزرێنێت و رۆژنامەیهكیش دەردەکاتەوە.
هاوكات سەرچاوەیه‌كى ناو گۆڕان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه رۆژنامەکە لە سەری مانگەوە دەردەچێت و سایتەکەیش بەمنزیکانە دەست بە كاركردن ده‌كات. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كى به به‌رده‌وامى كاركردنى میدیاى ئێسته‌ى گۆڕان نه‌دا.
لە لایەکی تره‌وه بەپێی زانیارییەکانی "وشە" سایت و رۆژنامە نوێیەکەی گۆڕان لە ژێر سەرپەرشتی چیا و نمای نەوشیروان مستەفادا دەبن.
پێشتر بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و دەستوەردانی بەرپرسانی ئەو حزبە لە کاری دەزگاکە بەشێک لە کارمەندان و رۆژنامەنووسانی میدیای گۆڕان وازیان لەو دەزگایە هێنا و چوونە دەزگاکانی تر‌ى راگەیاندن.
سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم