شایه‌ت حاڵێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه لافاو باران له گوندێكی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان خانووی ماڵه هه‌ژارێكی ڕووخاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیانیش هاووڵاتییان ئاگادر ده‌كاته‌وه كه بۆ چوونه سلێمانی ڕێگایه‌كی تر به‌كاربهێنن.
به‌هادین كامل، شایه‌ت حاڵ و گوندنشین، له گوندی شێخ له‌نگه‌ری سنوری شارۆكه‌ی كه‌لار، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی شێخ له‌نگه‌ری نزیك به شارۆكه‌ی كه‌لار، خانووی ماڵه هه‌ژارێك له گڵ دروست كرا‌و هه‌ره‌سی هێنا.
گووتیشی، له‌كاتی نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ره‌س هێنان و داڕمانی خانووه‌كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ماڵه‌وه‌یان چۆڵ كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌هۆی داڕمانی پردی نێوان گه‌رمیان و سلێمانی داوا له هاووڵاتییان ده‌كا ڕێگایه‌كی تر به‌كاربهێنن بۆ هاتوچۆ.
له‌و باره‌وه، نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی كانوونی یه‌كه‌م، جارێكی تر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی داخراوه، ئه‌وه‌یش پاش ئه‌وه‌ی پردی قه‌تره له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی لافاوه‌وه داڕما، له دوای كۆتاییهاتنی لافاوه‌كه بو ماوه‌یه‌كی كاتی ڕێگا كرایه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی به‌رده‌وامی باران و هاتنی لافاوه، دووباره ڕێگاكه داخرایه‌وه.
گوتیشی، "داوا له سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ین، كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و تا دوای ته‌واو بوونی لافاو و باران ئه‌و ڕێگایه به‌كار نه‌هێنن، هه‌روه‌ها له ڕێگای به‌مۆوه بۆ ژاڵه ناو، پاشان ده‌ربه‌ندیخان هاتوچۆ بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌جاری دووه‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و پرده زیانی پێده‌گا و ده‌بێته هۆكاری په‌كخستنی هاتوچۆ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی