بۆ یه‌كه‌م جار ڕێكخراوێكی خێرخوازی له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان خانه‌یه‌كیان بۆ به ساڵاچوان واڵاكرد، ئه‌وه‌یش یه‌كه‌مجار خانه‌یه‌كی له‌و جۆره له گه‌رمیان ده‌رگای واڵا بكرێ و له سبه‌ینێوه به ساڵاچوان ده‌توانن بچنه خانه‌كه.
ده‌روون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی كانوونی یه‌كه‌م، بۆیه‌كه‌م جار خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ساڵاچوان له شارۆكه‌ی كه‌لار كرایه‌وه.
زیاتر گوتی، "خانه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی وه‌به‌رهێن "هادی عه‌بدولڕه‌حمان سهرچاغ" بونیاد نراوه و خۆشیان ڕێكخراوێكی خێر خوازیان هه‌یه به‌ناوی (سهرچاغ) ئه‌م ڕێكخراوه له‌یه‌ك گه‌شتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی 2015 ه‌وه سه‌رقاڵی دروستكردنی خانهكهن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان خانه‌كه و كه‌رسته‌كانی له ئه‌ستۆی خۆیان ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌رجی ڕۆژانه ئێمه مۆڵه‌تمان پێداوه، توێژه‌ری كۆمهڵایهتیشان له نزكترین كاتدا بۆ دابین ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی ناونانی خانه‌كه به (ئاهوو)، ده‌روون عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان خانه‌كه‌یان دروستكردوه داوایان كردبوو، به‌ناوی دایكی خۆیانه‌وه ناوی بنێن كهدایكیانه.
ڕوونیى كرده‌وه، خه‌رجی ڕۆژانه پیر و په‌كه‌وته و دابینكردنی ده‌رمانیش له‌سه‌ر خۆیان نه‌ك ئێمه.
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان تا ئێسته ئاماری ورد له‌باره‌ی به ساڵاچوانهوه نیه، به‌ڵام له سبه‌ینێوه پیر و به ساڵاچوانه ده‌توانن بچنه خانه‌كه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی